کتێبخانە

تێگەیشتن لە ناباوەڕی (بێباوەڕ و نازانمگەراکان لە سەرتاسەری جیهاندا)


نوسه‌ر:   کۆمەڵێک نووسەر

چاپ:  یەکەم 2021


تێگەیشتن لە ناباوەڕی  (بێباوەڕ و نازانمگەراکان لە سەرتاسەری جیهاندا) 

ئەم توێژینەوەیە یەکەمین توێژینەوەی زانستی وەرگێڕدراوی ڕێکخراوی ئاستانەیە، کە تێیدا ئەنجامە بەراییەکانی لێکوڵێنەوەیەکی ساڵی 2019 یە خراوەتە ڕوو سەبارەت بە بێباوەڕ و نازانمگەراکان.  توێژینەوەکەدا  لە نیو تاکەکانی وڵاتانی جیاوازی وەک (بەڕازیل، چین، دانیمارک، ژاپۆن، بەریتانیا و ئەمریکا)دا ئەنجامدراوە. توێژەوانی توێژینەوەکە سەرجەمیان دکتۆر یاخود پرۆفیسۆری زانکۆکانی وەک (سانت ماری، کۆڤێنتری، کوینس و کێنت).
لە توێژیینەوەکەدا توێژەرەوان دەیانەوێت بگەن بە وەڵامی چەند پرسیارێک لەلای بێباوەر و نازانمگەراکان لەوانە: 
- ئایا تا چەند ئەو کەسانە بڕوایان وایە کە بیرورای ئەوان دەربارەی خودا ڕاستە؟
- ئایا کەسانی بێباوەڕ و نازانمگەرا بڕوایان بە دیاردە سەرو سروشتییەکان هەیە؟
- ئایا ژیان بێ ئامانجە؟
- ئایا ئەو کەسانە حەز دەکەن بدرێنە پاڵ چ جۆرێک لە ناسنامە؟
- کام بەهایەی ژیان لەلای ئەو کەسانە لە پێشینەیە؟