کتێبخانە

چـــــــــــــــۆن بانگەوازی (بێباوەڕک، بوزییەک، هیندۆسییەک، خاوەن پەرتووکێک) دەکەیت بۆ ئیسلام؟


نوسه‌ر:   دکتۆر هەیسەم تەڵعەت عەلی

چاپ:  یەکەم 2021


ئەم کتێبەی بەردەستی بەڕێزتان باس لە چۆنیەتی بانگهێشتکردنی هەریەک لە (بێباوەڕێک، و بوددیەک،و هیندۆسیەک، و گاور و جوویەک) بۆ ئیسلام دەکات. تەنانەت کەسێک ویستی بانگخوازیشی نەبێت لە ڕێگەی بەدەستخستنی وەڵامی بەشێک لەو گومانە باوانەی ناحەزانی ئیسلام دەیروژێنن دەتوانێت لەم کتێبە سوودمەند بێت، سەرئەنجام تاکی موسڵمان لەسەر ئایینەکەی چەسپاوتر و پێداگرتر دەبێت. 
لەلایەکی تریش سەرەتایەکە بۆ دروستکردنی بیری ڕەخنەگرانە لەلای تاکی موسڵمان و دەرچوون لە قاڵبی بەرگریکردن بۆ هێرش بردنە سەر بیروڕاکانی لایەنی بەرامبەر. هەروەک چۆن ئاماژە بە گرنگی بەرپرسیارێتی کاری بانگخوازی و ئەو پاداشتە گەورەیەی لە ڕێنموونی کردنی ناموسڵمانێکدا بوونی هەیە دەدات، چونکە لە جیهانی ئەمڕۆماندا زیاد لە شەش ملیار ناموسوڵمان بوونیان هەیە و هەموو ئەمانەش چاوەڕێی ڕۆڵەی موسڵمانان دەکەن تاکو بە ڕۆشنایی و میهرەبانی ئیسلام ئاشنایان بکەن.