کتێبخانە

بونیادنانی بیری ڕەخنەیی بۆ تازە لاوانی پێشەنگ


نوسه‌ر:   ئەحمەد سەیید

چاپ:  یەکەم 2022


لەم پەڕتووکەدا بایەخ داوە بە وەڵامدانەوەی کۆمەڵێک پرسیاری گرنگ، لەوانە:
- دیارترین هەڵە و چەواشەکارییە بەربڵاوەکان سەبارەت بە شوناس و باوەڕی موسڵمان کامەیە؟
- چۆن دڵنیا ببینەوە لە ڕاستی و دروستی ئەو وتە و ئەفکارانەی ڕووبەڕوومان دەبنەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و شاشەی تیڤییەکانەوە؟
- کامانەن ڕێگاکان کە بە هۆیانەوە لە هەڵە و چەواشەکاریی وتە و ئەفکارەکان دڵنیا دەبینەوە؟
- ئایا دەتوانم شوێن و شێوازی ئەو هەڵە و چەواشەکاریانە دەستنیشان بکەم؟
- ئایا دەتوانم بگەم بە ناوەڕۆک و کڕۆکی هەڵە و چەواشەکارییەکان؟
- ئایا چۆن بگەم بە وەڵامی دڵساڕێژکار بۆ پرسیارەکانم؟
وەڵامی ئەم پرسیارانە و، چەندان باس و خواسی دیکەی گرنگ لەم پەڕتووکەدا دێتە پێش چاوی خوێنەر.