کتێبخانە

دانپێدانانەکانی کۆنە فێمینیستێک


نوسه‌ر:   ئوم خالید

چاپ:  --


ئەم نامیلکەیی بەردەستت بەشێکە لە ئەزموونی خاتوونێک کە سەردەمانێک فێمینیستێکی توند بووە و جەنگاوە تاوەکوو لەگەڵ پیاودا بە یەکسانی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت، بەڵام دواتر و بەهۆی ڕوانین و ڕامانی لە قورئانی پیرۆز بۆی دەردەکەوێت کە چەندین ساڵە خۆی بە بیرێکەوە سەرقاڵ کردووە و شەڕێک دەکات کە هی ئەو نییە و ئەم لەم جەنگەدا بێ ئامانجانە شەڕ بۆ کەسانێک و دەسەڵاتێکی تر دەکات، هاوکات دەگەڕێتەوە بۆ ئەو بۆچوونەی کە ئەسڵە و ئەم بەناوی فێمینیزمەوە ماوەیەکی زۆرە لێی دوور کەوتووەتەوە. بە هیواین ئەزموونی ئەم خاتوونە ببێتە هۆی هەڵماڵینی پەردە لەسەر زۆر خاڵی هاوبەش و پاشان هەنگاونان بەو ئاڕاستەیەی کە دروستە.