کتێبخانە

لە سایەی پەروەردەی پێغەمبەردا (ﷺ)، (ئەزموونی خەوواتی کوڕی جوبەیر)


نوسه‌ر:   موحەممەد حیشمەت

چاپ:  --


لە «خەووات»ـەوە فێربووم کە هەوڵدانی بەردەوام بۆ گەشتن بە ئامانج، مانای ئەوەیە کە تۆ شایانی تووشبوون بە هەڵە -بێگومان- و لادانیت لە ڕێگەکە، و دواتر دەوەستیت و خۆت ڕاست دەکەیتەوە، و ئەوجا دووبارە دەگەڕێیتەوە سەر ئەو شاڕێگەیەی کە دەتگەیەنێت بە ئامانج. 
بێگومان دەبێت تووشی گوناهـ بێیت و تەوبەش بکەیت، شکست بێنیت و سەریش بکەویت ... بکەویت و دووبارە هەستیتەوە، ئەمە سرووشتی ژیانە، ئەمە سرووشتی مرۆڤەکانە.
فێربووم کە ڕێگەی گەڕانەوە هەمیشە وابەستەی هەنگاونان و کارکردن و بێئومێد نەبوونە و هەنگاونانی بەردەوام بۆ ئەو شتەی کە دەتەوێت، بە دڵنیاییەوە هەندێک مەیل بەلای لادانیشدا ڕوودەدات. خۆ ئەگەر بڵێیت: “نەخێر هیچ مەیلێک بۆ لادان نییە...” ئەوە یان وەهم و خەیاڵە، یاخود تۆ وەستاو و نەجووڵاویت و لە شوێنی خۆت نەبزووتووی! 
لە ژیانی «خەوواتی کوڕی جوبەیر»م ڕووانی، لێی ڕامام و بۆم دەرکەوت کە زۆر ڕاستەقینە و زۆر مرۆڤانەیە ...
بەڵێ، دەستم کرد بە گەڕان بە دوای هەرچی شتێکدا کە لەبارەیەوە نووسرابوو، تێڕادەمام و دەمپشکنی بە ئومێدی دیتنەوەی ئەو ڕێگەیەی کە دەمویست، ڕێگەی گەڕانەوە بۆ لای خۆمان، بۆ ڕاستەڕێگە، بۆ ڕاستییە هەرە مەزنەکە، بۆ سایە و سێبەری پەروەردەی پێغەمبەری، وە هەوڵدان بە ئاڕاستەی بنیاتنانی مرۆڤێک کە ڕێکوپێک بیر بکاتەوە و ئازاد دەرببڕێت، وەک چۆن ئەو نەوە ناوازەیە وابوون کە بەهرەوەری ئەو سایە سالارە بوون، هیوام وایە کە دەستگیرۆ و ڕێنومایی کرابم بۆ هەندێک لەوە، خەستە نابم لەوەی هەردەم بە هیواوە وەک خوبەیب بیڵێمەوە:
…. … … … وإنْ يَشَأْ
يُبارِك علی أوْصالِ شلوِِ ممَزَّع
.... … … … کە ئەگەر بیهەوێت
پیت و فەڕ لە ئەندامە لەتوپەتبوو و تێکشکاوەکانیش دەهاوێت
والحمد لله أولاً وآخراً.