کتێبخانە

کۆیلایەتی و کەنیزەک، لە دیدی ئیسلام و ئەوانی ترەوە


نوسه‌ر:   م. عەلی خان

چاپ:  دووەم


لەبەرئەوەی کۆیلایەتی قسەی زۆری لەسەر دەکرێت، لە دژ ئیسلامیش گومانی زۆر دروست دەکرێت، هەروەها هیچ پەڕتووکێکی نە کوردی و نە عەرەبیش نییە لەم بارەوە تینوێتی بشکێنیت، بۆیە ئەم پەڕتووکە هەستا هەم باسی کۆیلایەتی بۆ کردیت لە دیدی ئیسلامەوە تا ئیسلام وەک خۆی بناسیت، هەم گومانە باوەکانی ئەم بوارەت بۆ دەڕەوێنێتەوە. بانگەشەی بێهەڵەش ناکەم، بەڵام بە شێوازێک نووسراوە ئومێد وایە پەڕتووکێکی وات لەم بوارە بەرچاو نەکەوێت نە بە کوردی و نە بە عەرەبی!
پەڕتووکەکە سێ بەشە:
سەرەتا باسی کۆیلایەتی دەکات پێش ئیسلام؛ لە ڕوانینی گەلان و ئایینەکان بۆی، لەگەڵ هۆکارەکانی لە کۆندا. بەشی دووەمیش لە دیدی ئیسلامەوە لەسەری دەدوێت؛ مافەکانیان و مەرجەکانی بەکۆیلەکردن، پرسەکانی تایبەت بە کەنیزەک و هەوڵەکانی ئیسلام بۆ ئازادکردنیان، تا دەگاتە پرسیاری: ئیسلام کۆیلایەتی هەڵوەشاندووەتەوە؟ هەروەها بۆ؟
بەشی سێیەمیش کۆیلایەتی لەم دوایییانەت بۆ دەخاتە ڕوو؛ چیرۆکی ڕفاندنی ئەفریقییەکان و مەزڵوومی ڕەشپێستەکانی ئەمریکا تا دەگاتە پرسیاری: ئایا هێشتا کۆیلایەتی ماوە؟