کتێبخانە

مەسیح چی گوت؟


نوسه‌ر:   هامنۆ ئەیووب

چاپ:  یەکەم


ئەوەی ئێمە دەمانەوێت لەم لێکۆڵینەوەیە بیگرینەبەر، بەشێک نییە لە سووکایەتی و زیادەڕەوی و کەمڕەوی، بەڵکوو بریتییە لە خوێندنەوەیەکی شیکارییانە بۆ خودی ئەم کەسایەتییە، هەتاوەکوو بتوانین بگەینە ڕاستی و دیوی دووەمی ڕووداوەکانمان لەلا ڕۆشن ببێتەوە. بەهیوام لە کۆتاییشدا هەمان ئەو ئامانجەی من هەمە، ئەندێشەکەی لە لای خوێنەران گەڵاڵە ببێت و بزانن خودی ئینجیل پێچەوانەی سروشتی ئێمە نییە.