کتێبخانە

هەژموونی ڕۆشنبیری زاڵ


نوسه‌ر:   ئیبراهیم سەکران

چاپ:  یەکەم


بۆچی ئەو دەشتەکییە عەرەبانەی سەردەمی موحەممەد (ﷺ) ئەوەیان توانی؟ بۆچی ئەو دەشتەکییە هەژارە نەخوێندەوارانە هەستان بە ئازادکردنی مرۆڤایەتی، هەروەها هەستیان کرد کە ئەوان بۆ ئەوە هاتوون؟ خۆ ئەوان هەمیشە ئەوەیان بەئاشکرا لە وتار و وتووێژەکانیان لەگەڵ ئەوانی تردا دەوتەوە، تەنانەت بە ڕووی خەڵکی فارس و ڕۆماشدا دووپاتیان دەکردەوە. دەیانوت: "ئێمە هاتووین ئێوە ڕزگار بکەین." هەرگیزیش هەستیان بە کەمی نەدەکرد، بۆچی هەستیان بە کەمی نەدەکرد؟ چونکە توانا شارستانییە بەرچاوەکان لە فارس، یان لە بێزەنتە، یان لە ڕۆما نەیتوانی هەستی «کەمی»یان تێدا بجووڵێنێت، بە دەربڕینێکی تر بڵێم: "سەرسامی نەکردن".