کتێبخانە

هەتوان، چارەسەری ڕیشەیی گومانە هزرییەکان


نوسه‌ر:   د. موتڵەق جاسر موتڵەق

چاپ:  یەکەم


ئەم بەرهەمە باسێکی تایبەتە لەسەر گومانە هزرییەکانی سەردەم، لەم پەرتووکەدا چارەسەری ڕیشەیی بۆ کۆمەڵێک بابەتی هەنووکەیی و هەستیارکراوە، لەوانە:
- ئایا پرسیارکردن لە ئیسلامدا قەدەغەکراوە؟ - ئایا ئیسلام داوای داخستنی عەقڵ، و ڕێگری لە بیرکردنەوە دەکات؟ - کاتێک باسی گومانەکان دەکرێت، ئایا گومان واتە چی؟ حەقیقەتەکەی چییە؟ - جیاوازی نێوان گومان و وەسوەسە چییە، و چۆن مامەڵەی دروست لەگەڵ هەریەکێکیان بکرێت؟- هۆکار و پاڵنەرەکانی دروستبوونی گومانەکان کامانەن؟ - سەرچاوەکانی بەدەستهێنانی زانیاری کامانەن؟ - ئەو بنەمایانە کامانەن کە گومانەکانی لەسەر بونیادنراوە؟ - ئەو بنەمایانە کامانەن کە لە ڕێیانەوە وەڵامی دروستی گومانەکان دەدرێتەوە؟ - ئایا حەددە شەرعییەکان دڵڕەقی و توندوتیژییە یان سۆز و بەزەیییە؟ - بۆچی پێغەمبەر ﷺ ئەو ژمارە زۆرە هاوسەرگیری کردووە؟ باشە بۆچی هاوسەرگیری کردووە لەگەڵ کیژۆڵەیەکی تەمەن نۆ ساڵدا؟ - تاوتوێ کردنی گرفتی شەڕ، و سزای هەڵگەڕاوە - مورتەد - .
ئەمانە و چەندین بابەتی هەستیاری دیکە لەم پەرتووکەدا باسی لێوە کراوە، ئەم پەرتووکە بەرچاوڕوونی بە خوێنەر دەدات لەسەر شێوازی مامەڵەی دروست لەگەڵ پرسی گومانە هزرییەکانی سەردەم، بە شێوازێکی گشتی دەکرێت بڵێین ڕێبەرییە بۆ باوەڕداران و، هەتوانە بۆ برین و زامی گرفتاربووان بە گومانەکان.