کتێبخانە

تەواوی وێنەکە ببینە


نوسه‌ر:   ئەحمەد سەیید

چاپ:  --


کاتێک ڕووداوێک ڕوو دەدات، ئەگەر بێت و تەنیا خودی ڕووداوەکە ببینیت، ڕەنگە نەتوانیت وەک خۆی وێنای بکەیت و لێی تێ بگەیت. کاتێک ڕووبەڕووی گومانێک دەبیتەوە، ئەگەر تەنیا تەرکیزت لەسەر گومانەکە بێت، ڕەنگە نەتوانیت مامەڵەی دروستی لەگەڵ بکەیت، بەڵام لە هەردوو بارودۆخەکەدا ئەگەر لە تەواوی وێنەکە بڕوانیت و پاڵنەر و هۆکار و دەرەنجامەکانت لەپێش چاو بێت، بەدڵنیایییەوە مامەڵەیەکی دیکە لەگەڵ ڕووداو و گومانەکان دەکەیت. ئەم پەڕتووکەی بەردەستت هۆکارێکی سەرەکییە بۆ بینینی تەواوی وێنەکان، وێنەی بەڵگەکانی: بوونی خودای بێهاوتا، پێغەمبەریەتیی موحەممەد (ﷺ)، ئامانجی بوون و حیکمەت لە بوونی شەڕ و نەهامەتی.

وێنەی جوانییەکانی ئیسلام و ملکەچی بۆ فەرمانی خودا و پێغەمبەرەکەی (ﷺ) و بەڵگەیەتیی سوننەت و بەڵگەیەتیی ئیجماع و پیشاندانی تەواوی وێنەکان لە پرسەکانی: ئایین و عەقڵ، ئایین و ئازادی، پێگەی خانمان ... ئەمانە و چەندین پرسی دیکە لەم پەڕتووکەدا گفتوگۆی لەسەر کراوە و وێنەکەی بەتەواوی خراوتە بەر دیدی خوێنەران، لەپێناو گەڕانەوەی دڵنیایی و چەسپاندنی بنەماکان.