کتێبخانە

قورئانێک بە ڕێگادا دەڕوات


نوسه‌ر:   ساڵح ئەحمەد شامی

چاپ:  عومەر ڕەشید


ڕەوشت بریتییە لە گرنگترین و سەرەکیترین ئەو داواکارییەی خوا لە بەندەکانی دەکات، دەکرێت تەنیا بە هۆی ڕەوشتیشەوە لە چوارچێوەی باوەڕی ڕاستدا مرۆڤ بتوانێت ئامانجە گەورەکە بەدەست بهێنێت. باشترین ڕەوشتیش، ڕەوشتی پێغەمبەرمانە (ﷺ) کە هەڵقووڵاوی قورئان بووە، هەر وەک ئەوەی قورئانێک بێت و بە ڕێگاوە بڕوات. ئەم پەرتووکە، ئەو قورئانە گەڕۆکەمان دەخاتەوە بەر چاو کە پێویستە بۆ ئاسوودەیی دونیا و دواڕۆژمان، وەک یاسایەکی گەردوونی، بەردەوام لەسەر ڕەوشتی ئەو بڕۆین.