کتێبخانە

ئایا ئافرەتانی موسڵمان پێویستییان بە ڕزگارکردنە؟!


نوسه‌ر:   لەیلا ئەبوو غەد

چاپ:  یەکەم


ئەم پرسیارە دەبێتە بابەتی لێکۆڵینەوەیەکی ئەکادمی ژنە ئەنسرۆپۆلۆجستێک (مرۆڤناسێک)، ھەروەکوو نموونەگەلێک لە ئافرەتانی کۆمەڵگە ئیسلامییەکان دەخا تەڕوو، لە ژیانی ئەو ئافرەتانەوە بۆی دەردەکەوێت کە ھۆکارگەلی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی بوون بە مڵۆزمی مافەکانی ئافرەتان. 

لێکۆڵینەوەکە تیشک دەخاتە سەر ئەو نووسین و پەرتووکانەی کە وا نیشان دەدەن ئافرەتانی موسڵمان چەوساوە و بەشمەینەتن، ھەروەھا مەبەست و ئامانج و ساختەکارییەکانی پشت ئەو نووسینانەش ڕوون دەکاتەوە.