کتێبخانە

ئیلحادی ڕۆحی و مەترسییەکانی لەسەر بیروباوەڕ و عەقڵ


نوسه‌ر:   د. هەیسەم تەلعەت

چاپ:  یەکەم


لە سەردەمی ئەمڕۆماندا کۆمەڵێک پڕوپاگەندە دەرکەوتوون و ڕێکلام دەکەن کە گوایە ئەوان دەروون و عەقڵ و ڕۆح دەگەیەننە ئەوپەڕی بەختەوەری و خۆشگوزەرانیی ژیان و، هەموو کێشەکان بە ڕێگەی هاوسەنگیی وزەوە چارەسەر دەکەن. ئەمان بە ماسکێکی شەرعی و زانستی و لۆژیکییەوە هاتوونەتە نێو کۆمەڵگە و دەیانەوێت تاکێکی مولحیدی ڕۆحی بەرهەم بهێنن. خودی ئەم فەلسەفانەش بە ڕەچەڵەک بۆ ئایینی هیندۆس و بووزی و ... هتد. دەگەڕێنەوە. لە سەردەمی ئەمڕۆماندا بە بەرگێکی فەلسەفیی نوێوە زیندوو کراونەتەوە و خەڵکی پێ دەخەڵەتێنن