کتێبخانە

بەرەنگاربوونەوەی پڕوپووچی


نوسه‌ر:    ئەحمەد یووسف سەیید

چاپ:  یەکەم


لە مەزنترین ئەو کێشانەی دەوری نەوەی تازەپێگەیشتووی داوە «دیاردەی پووچیێتی»یە کە بەردەوام لە گەشەدایە و بە شێوەیەکی بەرفراوان بڵاو دەبێتەوە و، کاریگەریی قووڵ بەجێ دەهێڵێت. ئەم پەرتووکەش لە پێناو تیشکخستنەسەر ئەو دیاردەیە نووسراوە، ڕووی دەمی لە ئەم نەوە تازەپێگەیشتووە و ئەو کەسانەیە کە ئەرکی پەروەردەکردنی ئەم نەوەیەیان لە ئەستۆدایە. سەرەنجام لەمەڕ چۆنیەتیی مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم دیاردەیە زیاتر بەرچاوڕوون دەبن و، شارەزای ڕێگەکانی خۆپاراستنیش دەبن.