کتێبخانە

ئایینی یەزیدی


نوسه‌ر:   ساڵح موحەممەد مەلا ساڵح شارەزووری

چاپ:   یەکەم


نووسەر لەم پەرتووکەدا کۆمەڵێک زانیاریی وردی دەربارەی: مێژوو و کولتوور و بیروباوەڕی شوێنکەوتووانی ئەم ئایینە کەمینە و کەم ناسراوە خستووەتە ڕوو، تێیدا هەوڵی داوە بە شێوازێکی زانستی و بابەتییانە هەڵسەنگاندن بۆ بیروباوەڕیان بکات. سەرەڕای ئەوەش، کەمترین ڕای خودی نووسەری تێدایە و زۆرینەی زانیارییەکانی لە سەرچاوە یەزیدییەکانەوە وەرگرتووە و، پشتی بە سەرچاوەی دەرەکی نەبەستووە.