"ڕەشپێستەکان مەیموون نین!"

"ڕەشپێستەکان مەیموون نین!"

ئەمە ئەو دروشمە بوو کە دوێنێ سیناتۆری ئەمریکی، «ئاڵ گرین»، لە کاتی وتارە دوورودرێژەکەی ترەمپ لە کۆنگرێس بەرزی کردەوە؛ کە بووە درێژترین وتار لە مێژووی سەرۆکەکانی ئەمریکادا و، وەک هەمیشە باسی ئەوەی دەکرد چۆن گیانی سێ چوار ملیار مرۆڤی ڕزگار کردووە تا ئێستا.

ئاڵ گرین کرایە دەرەوە لە هۆڵەکە و، لەگەڵ ڕۆیشتنیشی «مارکواین مولین»ـی سەر بە حیزبی ترەمپ هەوڵی دا لافیتەکەی لە دەست بسەنێت، بەڵام نەیتوانی. بابەتەکەش لە سووکایەتیی بەردەوامی ترەمپ و چواردەورەکەیەوە هاتووە بە ڕەشپێستەکان؛ کە کۆتا جار ترەمپ پۆستێکی کردبوو تێیدا ئۆباما و خێزانەکەی کردبووە «شامپانزی» و دواتر سڕییەوە.

سەیرە کە لە وڵاتێکی زلهێز و پێشڕەوی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ -کە هەر جارە و بە بیانوویەک چەپۆک بەسەر ئەم وڵات و ئەو وڵاتدا دەکێشێت و وانەی ئەخلاق و ماف دەڵێتەوە- هێشتا کار لەوەدا ماوە: ئایا ڕەشپێستەکان مرۆڤن یان نا؟ هەمان مافی سپیپێستەکانیان هەیە یان نا؟ بە جۆرێک خودی سەرۆکی ئەمریکا پێویستیی بە ئامۆژگاری بێت!

سیستەمی جیهانی بە تەواوەتی ڕووت بووەتەوە لەو ماسک و نمایشانەی چەند دەیەیەکە خەریکییەتی.

بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە: دوای دروستبوونی سیستەمێکی نوێ و گۆڕانی جیهان، تۆ بڵێی دووبارە بە دروشمی زلهێزەکان بخەڵەتێین؟

#ئاستانە_Astana

2/26/2026 2:03:32 PM