«خراپترین شتێک کە مۆدێرنە دروستی کرد، بیرۆکەی خێرایی بوو؛ کە مرۆڤ وای لێ هاتووە ئارام لەسەر هیچ شتێک ناگرێت و خێرا تێی دەپەڕێنێت و، وردەکاری و جوانییەکان فەرامۆش دەکات.» ــ عومەر نوعمانی #ئاستانە_Astana
کەمینە مەسیحییەکانی ئێرە یان موسڵمانانی ئەوێ؟ بەڵام خاتوون، ئێمە هیچ وڵاتێکی ئیسلامی و عەرەبیمان نەدیوە سیخوڕی بەسەر وتاری یەکشەممانی کڵێساوە بکات و قەشەکە بانگ بکات و پێی بڵێت: «بۆچی ئەم ئایەتەی ئینجیلی پیرۆزت هەڵبژاردووە و مەبەستت چی بووە؟». بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە بەرانبەر موسڵمانان دەکرێت. نەماندیوە وڵاتێکی موسڵمان منداڵ لە خێزانە مەسیحییەکان بسەنێت و بیانخاتە دایەنگە و، بەسەر خێزانە موسڵمانەکاندا دابەشیان بکات! بەڵام لە ئەڵمانیا ئەمەمان دیوە. نەماندیوە وڵاتێک سیخوڕی بکات بەسەر کڵێساکانەوە؛ سیخوڕ بنێرێت و تێکەڵ بە کڵێساکە و قەشەکە ببێت و، دواتر ڕاپۆرتی ئەمنی لەسەر بدات بۆ داخستنی! بەڵام ئەمەمان لە ئەورووپا و بەتایبەتیش ئەڵمانیا دیوە بەرانبەر مزگەوتەکان. نەماندیوە مەسیحییەک بەهۆی جلوبەرگی، یان خاچەکەی ملی، لەم وڵاتانە لە خوێندن و کاری خۆی دەربکرێت؛ بەڵام دیومانە لە ڕۆژئاوا و لە ئەڵمانیاش بەتایبەت، لەسەر حیجاب موسڵمان دەرکراوە. نەبووە لەم وڵاتانەدا حیزب و سیاسەتمەدار هەبن کە بە ئاشکرا هانی خەڵک بدەن دژ بە مەسیحییەکان و هانی دەرکردنیان بدەن، بەڵام لە ئەڵمانیا دیومانە. کێ دەڵێت هەمان مامەڵە زەرەر نابێت بۆ کەمینە مەسیحییەکان؟ #ئاستانە_Astana
«هەموو خۆشبەختی لەوەدایە کە خاوەنی نەفس و ئارەزووەکانت بیت؛ ئەوپەڕی بەدبەختیش ئەوەیە، ئارەزووەکانت ببنە خاوەنت!» ــ ئیمام غەزالی (رحمه الله) #ئاستانە_Astana
«موسڵمان کەپشی قوربانیی شاردنەوەی شکستەکانی دیموکراسیی ئەورووپایە. موسڵمان تاوانبار نییە، بەڵکوو ئەو قوربانییەیە کە دەتوانین بیکەینە قوربانی؛ بۆ شاردنەوەی کێشە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانمان و قەیرانی دیموکراسییە وەهمییەکەمان. پڕۆسەی دیموکراسی بە خراپی بەڕێوە دەچێت، ئێمەش دێین باسی ئیسلام دەکەین تا خۆمانی لێ لابدەین.» • ڤینسنت گیسەر (زانای کۆمەڵناس و سیاسیی فەرەنسی) #ئاستانە_Astana
دوو لێدوانی دژیەک بۆ هەمان ڕووداو لە دوو شوێنی جیاوازدا... نموونەیەکی دووفاقیی سیاسەتی ڕۆژئاوا... «ئاو و کارەبا و منداڵ و بەتەمەن و نەخۆشەکان، ئەمانە ئامانجە تازەکانی سەرۆک پووتینن کە بە توندی لێیان دەدات. ئەم مامەڵە وەحشیگەرییەی بەرانبەر گەلی ئۆکرانی، کارێکی ناڕەوا و هەمەجییە.» «بەداخەوە حەماس خەڵکی مەدەنی وەک قەڵغان بەکار دەهێنێت و، بنکە و چەکەکانی خستووەتە ناوچە مەدەنییەکان و قوتابخانە و خەستەخانە و مزگەوتەکانەوە.» • ئەنتۆنی بلینکن #ئاستانە_Astana
ڕۆبێک ئیفلاسی پێ هێنا! ڕۆبە گرانبەهاکە وای کرد کە هەموو شتەکانی ماڵەکەی کۆن دەرکەون. #ئاستانە_Astana
لە سەخاوەتمەندیی خوا بڕوانە، نەک بەهای خۆت... پەروەردگار دەرگای بۆ هەمووان کراوەیە و تەنیا دڵێکی پڕ لە ئومێدی دەوێت. #ئاستانە_Astana #عارەفە
جەنگی بەدری مەزن
ئەگەر ڕۆژێک لە خەو هەستایت و لە ژیان و دۆخی خۆت ڕازی بوویت و، هەستت کرد لە هیچت کەم نییە و خۆشبەختیت؛ ئەوە گورزێکت لە ئابووریی جیهان داوە.
پێکەنینە دەستکردەکان چۆن سۆز و هەست کراوەتە بەشێک لە پۆشاکی فەرمی؟ #ئاستانە_Astana