الله لە نێو پەرتوكى پيرۆزدا

پەرتوكەكە ناوى پەرتوكى پيرۆزە 
چونكە بە ووتەى باوەڕدارەكانى (جوولە كە و مەسيحيەكان) لە الله ى پيرۆزەوە ڕەوانە كراوە، 
كەواتە دەبێ الله پيرۆز بێت لە نێو پەرتوكى پيرۆز دا ... دەبێ الله بە پيرۆزترين نيگا نيشان بدا, ناكرێ لەكە و ناشيرنى و خراپى و كەم و كوڕى  لە ناو و لە سيفات و لە ئاكار و كردارەكانى الله لەم پەرتوكە پيرۆزە دا ببينرێت...
گەر وا بوو كەواتە پەرتوكەكە پيرۆز نامێنێ، چونكە لە لايەن  الله يەكى نا پيرۆز ڕەوانە كراوە 
يان الله هەر پيرۆزە بەلام پەرتوكەكە بە پيرۆزى نەماوە و دەست كارى كراوە، تەنها ناوى پەرتوكى پيرۆزە و ناوەرۆكى نا پيرۆزە 
بە داخەوە  مەسيحيیەكان و جولەكەكان پەرتوكى پيرۆز ناخوێنەوە... ئەگەر بيخوێنەوە ئەزانن چ ناشيريەكى تيايە بۆ الله.. 
جا ئەگەر ئەوان پەرتوكى پيرۆز بخوێنەوە  دڵيان ئەوەستێ لە بەرامبەر چەند دەقێكى ئاوا 
يەكەم: الله پێويستى بە پشوو دانە، سيفرى خروج: ئيصحاحى 31 دەقى 17 .
((له‌نێوان من و نه‌وه‌ی ئیسرائیل نیشانه‌یه‌كه‌ بۆ هه‌تاهه‌تایه‌، چونكه‌ له‌ شه‌ش ڕۆژدا یه‌زدان ئاسمان و زه‌ویی دروستكرد و له‌ ڕۆژی حه‌وته‌م له‌ كاركردن وه‌ستا و پشووی دا))
دووەم: الله زۆرنبازى لە گەل ياقوبي پێغەمبەر ئەكات و لە زۆرنبازيەكەش ئەدۆڕێ، سيفرى تەكوين: ئيصحاحى 32 و دەقى 25- تا 28 
((ئیتر یاقوب هه‌ر خۆی مایه‌وه‌، پیاوێكیش ده‌ركه‌وت، هه‌تا به‌ره‌به‌یان زۆرانبازی له‌گه‌ڵی كرد.25كه‌ بینی ده‌ره‌قه‌تی نایه‌ت، له‌لای سه‌ره‌وه‌ی ئێسكی ڕانی دا و ڕانی یاقوب له‌ زۆرانبازیه‌كه‌دا له‌جێ چوو.26ئینجا فه‌رمووی: «به‌رمده‌، وا به‌ره‌به‌یان ده‌ركه‌وت.»به‌ڵام یاقوب گوتی: «ئه‌گه‌ر به‌ره‌كه‌تدارم نه‌كه‌یت به‌رت ناده‌م.»27پیاوه‌كه‌ لێی پرسی: «ناوت چییه‌؟»یاقوب وه‌ڵامی دایه‌وه‌: «یاقوب.»28ئینجا پیاوه‌كه‌ پێی فه‌رموو: «له‌مه‌ودوا ئیتر ناوت به‌ یاقوب ناهێنرێت، به‌ڵكو به‌ ئیسرائیل[b] ، چونكه‌ له‌گه‌ڵ خودا و پیاوان تێكۆشاویت و سه‌ركه‌وتوویت))
سێيەم: الله فيكە بۆ مێش لێ ئەدات و گوێزانەيەكى  بەكرێگيراو بە كار ئەهێنێ، 
سيفرى ئەشعيا ئيصحاحى 7 و دەقى 18 تاكو 21
((له‌و ڕۆژه‌، یه‌زدان فیكه‌ بۆ مێشه‌كان لێده‌دات، ئه‌وانه‌ی له‌وپه‌ڕی جۆگه‌ ئاوه‌كانی میسرن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و هه‌نگانه‌ی كه‌ له‌ خاكی ئاشورن.19جا دێن و هه‌موو له‌ناو شیوه‌ هه‌ڵدێره‌كان و له‌ناو كون و كه‌له‌به‌ری گابه‌رده‌كان و له‌ناو هه‌موو دڕكوداڵه‌كان و له‌ناو هه‌موو له‌وه‌ڕگاكان ده‌نیشنه‌وه‌.20له‌و ڕۆژه‌دا په‌روه‌ردگار به‌ گوێزانێكی به‌كرێگیراو له‌وبه‌ری ڕووباری فوراته‌وه‌، كه‌ پاشای ئاشوره‌، سه‌ر و مووی به‌رتان ده‌تاشێت و ڕیشیش داده‌ماڵێت.)) 
چوارەم: الله سەرخۆشە و ئەخەوێ، سيفرى مەزمور ئيصحاحى 78 دەقى 65 
((ئه‌وسا په‌روه‌ردگار وه‌ك خه‌وتووێك هه‌ستا، وه‌ك پاڵه‌وانێك له‌ سه‌رخۆشی به‌هۆش بێته‌وه‌.)) 

پێنجەم:  الله دوكەڵ لە لووتى دەرئەكات وەك عەزيا خورافيەكان،
سيفرى صەمۆئيلى دووەم  ئيصحاحى 22 و دەقى 7 تاكو 13
((له‌ ته‌نگانه‌مدا له‌ یه‌زدان پاڕامه‌وه‌، هاوارم برده‌ به‌ر خودام، له‌ په‌رستگاكه‌یه‌وه‌ گوێی له‌ ده‌نگی من بوو، گوێی له‌ هاوارم بوو. 8ئینجا زه‌وی له‌رزی و هه‌ژا، بناغه‌كانی ئاسمان ڕاژه‌نین، له‌ تووڕه‌یی ئه‌و له‌رزین.9دووكه‌ڵ له‌ لووتی به‌رزبووه‌وه‌،ئاگرێكی لووشده‌ر له‌ ده‌می هاته‌ ده‌ره‌وه‌، وه‌ك ژیله‌مۆی پشكۆی داگیرساو بوو.10ئاسمانی لێككرده‌وه‌ و دابه‌زییه‌ خواره‌وه‌، هه‌وری تاریك له‌ژێر پێی بوو.11سواری كه‌ڕوب  بوو و فڕی،به‌سه‌ر باڵی بادا به‌رزبووه‌وه‌.12تاریكی كرده‌ ڕه‌شماڵ له‌ ده‌وری خۆی،هه‌وری تاریكی پڕ بارانی ئاسمان.13له‌ ڕۆشنایی ئاماده‌بوونی ئه‌وپشكۆ ئاگره‌كان داگیرسان.))
شەشەم: الله شێوەى بەرخە و بە ئاژەڵەكانى ئەچوێنێ،
سيفرى رويايي يۆحەنا ئيصحاحى 17 دەقى 14
((ئه‌وانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رخه‌كه‌ ده‌جه‌نگن و به‌رخه‌كه‌ ده‌یانبه‌زێنێت، چونكه‌ گه‌وره‌ی گه‌ورانه‌ و پاشای پاشایانه‌، ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدان بانگكراو و هه‌ڵبژێردراو و دڵسۆزن((
تاكو خوێنەر بێزار نەكەين ئەمە هەندێ وێنە و نيگا و سيفاتى الله بوو لە پەرتوكى پيرۆز كە الله لەم پەرتوكە وا نيشان دراوە شەيتان هەوڵى ناشيرين كردنى بدات ناتوانێت و پەرتوكى پيرۆز شەيتان شەرمەزار دەكات بگاتە ئاستى ئەو.

6/8/2020 7:00:02 PM

بەشەکانی کورتە وتار

1