مه‌سیح، خودا؟ یان كوری خودا ؟؟!!
(من خودای ئێوه‌م په‌رستنم بۆ بكه‌ن) له نێو ده‌یان و سه‌دان ئینجل و په‌یامه‌كانی قه‌شه‌كانی مه‌سیحه‌یه‌كان ئه‌م ده‌سته‌واژیه بوونی نی یه له سه‌ر زمانی مه‌سیح ... نه به ئاشكرا نه به نهێنی رۆژێك مه‌سیح بانگه‌شه‌ی خوا بونی بۆ خۆی نه‌كرد، رۆژێك به بن گوێچكه‌ی قوتابیه‌كانی نه‌چرپاند من خوداوه‌ندی ئێوه‌م و په‌رستنم بۆ ئه‌نجام بده‌ن!! ده‌رئه‌نجام كه‌سایه‌تی مه‌سیح وون بوو، وون بونێك له قولایی هه‌موو ده‌قه‌كان و نوسراوه‌كان و ئینجیله زۆره‌كان زۆر ئه‌ستمه كه‌سایه‌تی مه‌سیح بدۆزرێته‌وه
قول بونه‌وه له هه‌ندێ ده‌ق راڤه كردنی هه‌ندێ ده‌قی ئینجیله‌كان دوور له رۆح و واتای ووشه‌كه‌ن پێمان ئه‌لێت مه‌سیح خودایه به‌لام له به‌رامبه‌ردا ده‌یان ده‌قی زه‌ق و حاشا هه‌لنه‌گر پێمان ئه‌لێت مه‌سیح مرۆڤێكه وه‌ك ئاده‌م و پله و هه‌ست و ده‌رون و كار كاردانه‌وه‌كانی له سنوری مرۆڤ بون تێپه‌ر ناكات به حه‌قیقه‌ت ناگاته ئاستی فریشته‌كانیش چ جای بگاته ئاستی خوداوه‌ند.
له به‌رامبه‌ر ئه‌سته‌م دۆزینه‌وه‌ی ده‌قێك و به‌لگه‌یه‌ك له سه‌ر خودا بونی مه‌سیح .. هه‌وڵدانێكی زۆرتر هه‌یه ره‌نگه وا حالی بونێك هه‌بێت ئه‌م كاره ئاسان بێت ئه‌ویش دۆزینه‌وه‌ی به‌لگه و ده‌قه له سه‌ر كور بونی مه‌سیح بۆ خودا، هه‌وڵدانێك بۆ پیرۆز كردن و په‌رستن كردنی به مه‌سیح به پله‌ی بونی كورایه‌تی ئه‌و بۆ خوداوه‌ند ... وه‌لێ ئه‌م كاره‌ش به بونی ده‌ق و به‌لگه له نێو په‌رتوكی پیرۆز كارێكی ئه‌سته‌م و قورس له سه‌ر شانیان ئه‌كه‌وێت به ئاسانی مه‌سیح بكه‌ن به كوری خودا له‌م هه‌وڵه‌ش ده‌ست به‌تاڵن
سه‌ره‌تا دان نان به‌وه‌ی مه‌سیح خودایه .. له هه‌مان كاتیش كوری خودایه نه‌ك عه‌قلی مرۆڤه‌كان توش شۆك و هه‌لێنجهێنان ئه‌كات به‌لكو توشی شێت بون به ئاقار بون ئه‌كات به چ پێوه‌رێك به چ تێگه‌یشتنێك كه‌سایه‌تیك هه‌م خۆی بێت و هه‌م كوری خۆی بێت!!! ئه‌م دژ به یه‌كه و ئه‌م سه‌ر لێشێوانیه وا له مرۆڤی ئاقڵ ئه‌كات گومان له ئه‌قلی ئه‌وانه دروست بكات كه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كه‌سایه‌تی مه‌سیح به خودا نیگا بكه‌ن و له هه‌مان كاتیش به كوری خودا !!!
ده‌مێك ئه‌م جه‌ده‌لیه‌ته له نێو كلێسا و قه‌شه‌كان و راڤه‌كارانێك كه تۆزێك رێز له بیر كردنه‌وه‌ی راست و دروست و ئه‌قلی سه‌لبم ئه‌گرن وازیان له‌م جه‌ده‌لیه‌ته هێناوه بڕیاریان داوه ئه‌مه بابه‌تێكی ئیمانی یه و ته‌واو .. واته ئه‌بێ بێ داوا كردنی به‌لگه ئیمان بهێنیت مه‌سیح خودا و كوری خودایه .. هه‌وڵ دان بۆ دۆزینه‌وه‌ی به‌لگه‌ی ئه‌قلی و نه‌قلی هه‌وڵدانێكی نه‌زۆكه و سه‌رنجام ده‌ست به تاڵ بوونه ..
به‌لام ئایا ئێمانێك بێ به‌لگه و بێ بونی نیشانه ئیمانێكی كوێرانه نی یه ؟؟ ئایا به دوا كه‌وتنی كه‌سایه‌تیه‌ك و به دوای بكه‌ویت به‌لام نه‌یناسیت چ كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌یه ئایا خودایه یان كوری خودایه؟ ده‌رونی باوه‌رداره‌كه بۆ دۆلێكی تاریك و وون نابات و ده‌رون شه‌كه‌ت و ماندوو ناكات .. كه‌سایه‌تیه‌ك باوه‌رداره‌كه‌ی نه‌توانێ و نه‌زانێت له كاتی نزا و پارانه‌وه بۆی به ئیلاهی بانگی بكات یان به كوری ئیلاه بانگی بكات ئه‌م باوه‌ر داره توش نه‌خۆشی ده‌رونی ناكات له كاتێك ئه‌و بۆ ئارامی ده‌رونی خۆی رووی تێكردوه ؟؟
فیتره‌ت و ناخ و هه‌ناوی مرۆڤی ساغ و سه‌لیم چۆن ئه‌توانی ئاشنایی له گه‌ل كه‌سایه‌تیك دروست بكات به ناو خودا بێت به‌لام له وه‌صف و حه‌قیقه‌تی په‌رتوكی پیرۆزیدا كه‌سایه‌تیه‌كی له‌رزۆك و گرینك و شپرزه و به ئیش و ژان بێت ؟؟ مرۆڤی ساغ چۆن ئاشنایه‌تی له گه‌ل ئه‌و كه‌ساتیه بكات كه بڵین كوری خودایه و له هه‌مان په‌رتوكی پیرۆز ده‌یان كه‌سایه‌تی تر هه‌بن له‌قه‌ب و ناوی كوری خودایان پێدراوه و زۆر له كه‌سایه‌تی مه‌سیح به گوێره‌ی هه‌مان په‌رتوك پاك تر و شیاو تر بن بۆ ئه‌وه‌ی ببن به كوری خودا ..
دۆزینه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تی مه‌سیح له‌وه‌دایه كه دابشۆردرێ له‌وه‌ی ببێ به خودا یان كوری خودا .. ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه مه‌سیح علیه سلام مرۆڤ بوو نه خودا نه كوری خودا وه‌ك باوكه ئاده‌م له خۆل خه‌لق كرا و وه‌ك مرۆڤ ژیانی كرد و هه‌ستان و دانشتنی له نێو مرۆڤه‌كان بوو
((إِنَّ مَثَلَ عِيسَىٰ عِندَ اللَّهِ كَمَثَلِ آدَمَ ۖ خَلَقَهُ مِن تُرَابٍ ثُمَّ قَالَ لَهُ كُن فَيَكُونُ))
به‌ڕاستی نموونه‌ی دروست بوونی عیسا له‌لایه‌ن خواوه؛ وه‌ک نموونه‌ی ئاده‌م وایه که له خاک دروستی کرد و له‌وه‌ودوا فه‌رمانی دا‌و پێی وت: ببه (به ئینسان) ئه‌ویش بوو، (عیسا دایکی هه‌بوو، ئاده‌م دایک و باوکیشی نه‌بوو).