ڕەشپێست لەنێوان دوێنێ ئێمەو ئێستای ئەوان دا

لەسەردەمی تابعیندا جارێک ڕەش پێستێک هاتە لای زانای تابعی (سەعیدی کوڕی موسەیەب-خوای گەورە لێی ڕازی بێت) پرسیارێك بکات، هەستی بە کەم‌وکوری دەکرد، سەعید پێی فەرموو: خەفەت مەخۆ بەوەی ڕەش پێستی، چونکە سێ لەباشترین کەسەکان لەمێژووی مرۆڤەکاندا ڕەشپێست بوون: بیلال و مەهجەعی مەولایی عومەری کوڕی خەتاب، لوقمانی حەکیمیش لێوەکانی ڕەشی تاری بوون.
ئیبن کثیر لە تەفسیرەکەیدا دەیگێڕێتەوە

جاء رجل أسود إلى سعيد بن المسيب يسأله ، فقال له سعيد بن المسيب : لا تحزن من أجل أنك أسود ، فإنه كان من أخير الناس ثلاثة من السودان : بلال ، ومهجع مولى عمر بن الخطاب ، ولقمان الحكيم ، كان أسود نوبيا ذا مشافر . ( تفسير ابن كثير )

.ئەمە هەڵسوکەوتی زانایانی ئیسلامی بوو، لەگەڵ ڕەش پێستەکان، پێش هەزار ساڵ، بەڵام ئەوروپا و ئەمریکا، هەتا ئێستا هزرو ئەخڵاقیان ڕەش پێستەکان قبوڵ ناکەن.

 

6/9/2020 10:33:21 AM

بەشەکانی کورتە وتار

1