ئایا سۆفیا... دووەم فەتح


کوخێک لەکەنیسەوە بۆ مزگەوت
.
دوای ٨٦ سال چاوەڕوانی ئەمڕۆ ئایا سۆفیا لە بڵندۆگۆکانیەوە بانگی ڕەحمەتی بە گوێی جیهاندا فەرموو.
ئایا سۆفیا مزگەوتێکی مێژوویی مسوڵمانانەو دەکەوێتە بەشی ئەوروپای شاری "ئیستانبوڵ"ەوە.
مێژوی دروست کردنەکەی بۆ ساڵی ٥٣٢ی زاینی دەگەڕێتەوە کە کەنیسەیەکی ئەرسەدۆکسی بووەو سوڵتان محمد فاتیح لە دەورانی فەتحی شارەکە لە سامانی دەولەتی عوسمانی دەیكریتەوە لە ڕۆمەکان و وەک مزگەوت دەیناسێنێت، چونکە کاتێك مسوڵمانان هاتنە شارەکەوە هیچ مزگەوتێکی لێ نەبو تا نوێژی بەکۆمەڵی تێدا ئەنجام بدەن، لە ساڵی ٥٣٧ی زاینی تا کۆتایی دەوڵەتی عوسمانی و بە تایبەت ساڵی ١٩٣٤ مزگەوت بووە.
لەو سالە بەدواوە بە بڕیارێكی تایبەتی کەمال ئەتاتورك دەگۆڕدرێت بۆ مۆزەخانەیەکی ئاینی کەلتوری، ئیتر نە بانگی تێدا دراو نە بە فەرمی نوێژیشی تیدا ئەنجام درا.
یەکەم جار ساڵی ٢٠١٤ کۆمەڵەی گەنجانی ئەنادۆڵ داوای دوبارە کردنەوەی مزگەوتەکەیان دەردکردو لە ماوەیەکی کەمدا ١٥ ملیۆن واژویان کۆکردەوە، بەڵام داواکاریەکە ئەوکات قبول نەکراو بە توندی وەڵام درایەوە.
بەرزی ئەم مزگەوتە ١٠٠ مەترەو گومەزەکەشی بە بەرزی ٥٥ مەتر دروست کراوە
ئەمڕۆ پاش هەموو ئەو بەروارانە پەرلەمانی تورکیا بە زۆرینەی دەنگ و لەسەر داوای تایبەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك کۆماری ئەو وولاتە جارێکیکە وەك مزگەوت ناسێنرایەوەو هەر ئەمڕۆش بانگی پیرۆزی خۆی بە گوێی جیهاندا فەرموو.
ئەم بڕیارەی تورکیا کەنیسەی ئەرسەدۆکسی ڕوسیاو یۆنانی بێزار کردوەو بە کارێکی داگیرکاریان ناساند، لە هەمان کاتدا هەر ئەمڕۆ ئەردۆگان بە جیهانی مەسیحیەت و تایبەت کەنیسەی ئەرسەدۆکسی ووت بۆ هاتنە ژورەوەتان لە ئایا سۆفیا هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرین لە کاتی سەردانی کردنتان بۆ مزگەوتەکە.
حکومەتی تورکیا هەفتەی ڕابردوو هەمو ئەو بەڵگە یاساییانەیان خستە رو کە ئایا سۆفیا موڵکی مسولمانانەو بە پارەی دەولەتی ئیسلامی عوسمانی کڕدراوەتەوە.
.
نوسینی: پەیڕەو محمد

7/11/2020 2:46:20 AM

بەشەکانی کورتە وتار

1