گەورەترین جەنگی ئەمڕۆ
گەورەترین جەنگی ئەمڕۆ
گەورەترین جەنگی باوەڕدار لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەرچوونە لەو شێوازە ژیانەی کە شارستانییەتی خۆرئاوایی سەپاندوویەتی بەسەریدا، لەگەڵ ئەوەش پاگلەمەکردن و پاکسازیکردن لەو مانا و چەمک و تێڕوانینانەی کە بە هۆی ئەم شێوازە ژیانەوە تێکدراون و شێواون؛ ماناکانی سەرکەوتن، ئازادی، ئیرادە، خۆشبەختی و تاد ...
شێخ سەعیدی نەورەسی دەیوت: "ئەم سەردەمە سەردەمی ڕزگارکردنی ئیمانە."، منیش دەڵێم سەردەمی ڕزگارکردنی ئیسلامە لەو هەموو فۆرمە ساختەی کە نەیارانی ئیسلام بۆ ئیسلامیان دروست کردووە و ڕەواجی پێ دەدەن، ئیسلامێک کە شەرعییەت و ڕەوایی بدات بەم جۆرە ژیانەی هاوچەرخ یان لە باشترین حاڵدا بێدەنگ بێت و بەربەرەکانێی نەکات!
بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە بە دەنگێکی بەرز بڵێین: "یان ئیسلام، یان نەفامی و جەهالەت!"
د. يەحیا ئیسماعيل
#ئاستانە_Astana