چوونی دینداران بۆ پێشانگەکانی کتێب پڕ پەیامە!

چوونی دینداران بۆ پێشانگەکانی کتێب پڕ پەیامە!

قوربانی مێزەری سپی زانایان و ڕیشی دینداران و قەدوباڵای عەرعەریی فەقێیان بم، لەچک و باڵاپۆشیی خانمانیشم لەسەر سەر.

وەک عیبادەت و جێبەجێکردنی (إقرأ):
بەگەرمی بڕۆنە پێشانگەکانی کتێب، بخوێننەوە و بنووسن، تا نەیاران بزانن:
- زانین (المعرفة) لە (الله جل جلالە)ـەوە سەرچاوەی گرتووە.
- ئیسلام دینی (إقرأ باسم ربك الذي خلق) و (ن والقلم وما يسطرون) و زۆری ترە.
- بیسەلمێنن مەعریفە ئەدەبی لەگەڵ نەبێت، بۆ فڕێدان باشە.
- تا تێبگەن زیاتر لە ٣٠٠ ساڵ، ڕۆژئاوا تاکە سەرچاوەی زانستی پزیشکییان، کتێبەکانی (ابن سینا و الزهراوی) بوون.
- بەگوێیاندا بدەن: ڕۆژئاواییەکان داندەنێن بەوەی ئەگەر خوارزمی نەبا، مرۆڤایەتی کۆمپیوتەری نەدەناسی.
- تا ئەو نەزانانە فێر ببن، دروستکردنی پسپۆڕی هەر بوارێک لە ئیسلامدا «فەرزی کیفایە»یە.
 تا بزانن ڕیشی موبارەک و باڵای عەرعەریی فەقێیان و حیجابی پڕ شکۆ، جیهانێکی مەعریفی نوورینی لە پشتە.

زانایان بە قەڵەمی پڕ بەرەکەتتان بنووسن، فەقێ و ڕیشدار و حیجابپۆشان، لە خوێندنەوە بەردەوام بن و، بە قسەفڕێدانی ئەوانی دی مەشڵەژێن، چونکە ئەوان وڕێنە دەکەن کە دەبینن گەلان باوەشی گەرم بە ئیسلامدا دەکەنەوە، لە بەرانبەردا پرۆژەی فیکری ئەوان مایەپووچ دەرچوو.

د. ئیبراهیم مەلا ئەحمەد سەنگەسەری 
 
#ئاستانە_Astana 
#پێشانگەی_ھەولێر

4/23/2024 1:03:33 PM