ھاوەڵان مایەی سەلامەتی ئوممەتی ئیسلامن
ھاوەڵان مایەی سەلامەتی ئوممەتی ئیسلامن
له سوننه‌تی سه‌حیحدا هاتووه له‌باره‌ی هاوه‌ڵان به‌گشتی، له ناویاندا پێشه‌وا «موعاوییه» ـ ڕەزای خوای لێ بێت. ـ کە به‌ڕاستی به‌سه بۆ بڕوادارێكی ڕاسته‌قینه، ملكه‌چانه ڕێز و شكۆیان بزانێت.
((عَنْ أَبِي بُرْدَةَ ، عَنْ أَبِيهِ قَالَ : صَلَّيْنَا الْمَغْرِبَ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ثُمَّ قُلْنَا : لَوْ جَلَسْنَا حَتَّى نُصَلِّيَ مَعَهُ الْعِشَاءَ ، قَالَ : فَجَلَسْنَا ؛ فَخَرَجَ عَلَيْنَا فَقَالَ : ..... وَأَصْحَابِي أَمَنَةٌ لِأُمَّتِي فَإِذَا ذَهَبَ أَصْحَابِي أَتَى أُمَّتِي مَا يُوعَدُونَ.)) (رواه مسلم:2531)
ئه‌وه‌ی جێی مه‌به‌سته له‌م فه‌رمووده‌یه‌دا ده‌فه‌رمووێت: "هاوه‌ڵانم جێی سه‌لامه‌تین بۆ ئوممه‌ته‌كه‌م، ئه‌گه‌ر هاوه‌ڵانم نه‌مان له ژیانمدا، ئوممه‌تم تووشی ئه‌و به‌ڵایانه ده‌بێت كه دوای ئه‌وان سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن."
((عَنْ أَبِي سَعِيدٍ الْخُدْرِيِّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ : قَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ : لَا تَسُبُّوا أَصْحَابِي ، فَلَوْ أَنَّ أَحَدَكُمْ أَنْفَقَ مِثْلَ أُحُدٍ ذَهَبًا مَا بَلَغَ مُدَّ أَحَدِهِمْ وَلَا نَصِيفَهُ.)) [رواه البخاري: ٣٦٧٣]، [مسلم: ٢٥٤٠]
واته: ((جوێن به هاوه‌ڵانم مەدەن، چونكه هه‌ر كه‌سێكتان هێنده‌ی كێوی ئوحود زێڕ ببه‌خشێته‌وه به نییەتی پاكه‌وه، ناگاته مشتێک له به‌خشینه‌كانی ئه‌وان، به‌ڵكوو ناگات به نیو مشتیش.))
به‌و دوو فه‌رمووده شیرینه‌ش ده‌گوزه‌رین، چونكه هه‌موو به‌ڵگه‌كان بهێنین زۆر زیاتر ده‌كات، لێره‌دا ئه‌وه‌مان مه‌به‌ست نییه جگه له سه‌لماندنی فه‌زڵی هاوه‌ڵان به‌گشتی، پێشه‌وا «موعاوییه»ـش ـ ڕەزای خوایان لێ بێت. ـ حه‌تمه‌ن له‌وانه.
له‌ناو عه‌ره‌بدا له‌سه‌رده‌می خۆیدا، چوار كه‌س به (دهاء) ناسراو بوون، كه مانایه‌کی زۆر به‌رزی هه‌یه له ناو گه‌وره‌كاندا (سیاده‌ت)، به‌وه كه «زمانی پاراوه، ژیریی ته‌واوه، پلانی پێ كراوه، بوێری ته‌واوه» ئه‌وانه‌ش «عه‌مری كوڕی عاس، مغەیره‌ی كوڕی شوعبه، موعاوییه‌ی كوڕی ئه‌بوو سفیان، زیاد» كه پێشه‌وا «موعاوییه» یه‌كێكه له‌وان ـ ڕەزای خوایان لێ بێت. ـ.
وته‌یه‌كی هه‌یه بووه‌ته په‌ند كه فه‌رموویه‌تی: "موویه‌ک له‌نێوان من و جیهاندا هه‌بێت، ناهیڵم بپچڕێت"، وتیان: "چۆن؟" وتی: "ئه‌وان بیكێشن من ده‌ست شل ده‌كه‌مه‌وه، شل بكه‌نه‌وه من كێش ده‌كه‌م!"
ئه‌وه‌ش بووه‌ته په‌ندێک بۆ ژیریی خه‌ڵک: "كابرا ده‌توانێت مووه‌كه‌ی موعاوییه بپارێزێت."
كه‌سی ناژیر و نه‌خوێندەواریش كه دوو دێرێ تاكوو ئیستا له‌سه‌ر پێشه‌وا «موعاوییه»ی نه‌هێناوه، زانستێک، مه‌عریفه‌تێک، هونه‌رێک، سیاسه‌تێكی...! هیچت له پێشه‌وا «موعاوییه» ـ ڕەزای خوای لێ بێت. ـ فێرنه‌بوویت، به چ پێوه‌ریک له ڕووت دێت زمانی نه‌فامیت بجووڵێنیت له دژی پێشه‌وا؟
مامۆستا بیلال جەلال حەداد
#ئاستانە_Astana