پێشه‌وا «عبدالقادری گه‌یلانی» چی دەڵێت لەسەر موعاوییە «ڕەزای خودای لێ بێت»؟
پێشه‌وا «عبدالقادری گه‌یلانی» چی دەڵێت لەسەر موعاوییە «ڕەزای خودای لێ بێت»؟
پله‌وپایه‌ی پێشه‌وا «موعاوییه» لای موسڵمانانی ئه‌هلی سوننه‌ت دیار و به‌رچاوه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان وایه هیچ كه‌س جگه له په‌یامبه‌ر «دروری خودای لەسەر بێت» مه‌عصوم نییه، به‌ڵام هاوه‌ڵان له ئاستێكی باڵادان له دڵی ئیمانداراندا، ئه‌م كێشمه‌كێشمه‌ی قسه‌ڵۆک له‌سه‌ر هاوه‌ڵان له نێوان ئه‌هلی سوننه‌ت و ئیمان وه ئه‌هلی بیده‌ع و كوفران، به‌رده‌وام هه‌بووه، بۆیه ئه‌بینیت له هه‌ر ده‌وره و زه‌مانێكدا پێشه‌وایانی ئیسلام موفقی خۆیان هه‌بووه و بۆچونیان فه‌رمووه بۆ پشتیوانی هه‌ق و هاوه‌ڵان، له وه‌ڵامی «ئه‌هلی زهیغ» لاڕێیان، له‌وانه پێشه‌وای به‌ڕێز ئیمامی «عهبدولقاری گه‌یلانی» له‌باره‌ی پێشه‌وا موعاویه‌وه چی ده‌فه‌رمووێت؟
قال الشيخ عبد القادر الجيلاني رحمه الله: "وأما خلافة معاوية بن أبي سفيان رضي الله عنه، فثابتة صحيحة بعد موت علي رضي الله عنه بعد خلع الحسن بن علي رضي الله عنه نفسه من الخلافة وتسليمها إلى معاوية".
الغنية لطالب طريق الحق 161/١.
واته: ئیمامی «عهبدالقادری گه‌یلانی» فه‌رموویه‌تی: "بێگومانین ده‌سه‌ڵات و خیلافه‌تی پێشه‌وا موعاویه‌ی كوڕی ئه‌بی سوفیان «ڕه‌زای خودای لێ بێت»، به‌دڵنیاییه‌وه چه‌سپاوه و ڕاسته و ته‌ندروسته كه له پاش كۆچی دوایی پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بی تاڵب، کاتێک پێشه‌وا حه‌سه‌نی كوڕی عه‌لی ده‌ستی لێ هه‌ڵگرت و ڕاده‌ستی پێشه‌وا موعاویه‌ی كرد".
ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌وه زۆر به‌كورتی و سه‌ره پێنووسێكی كه‌مبوون، بۆ ناسینی پێشه‌وا موعاویه و گه‌وره‌یی و پێشه‌وایه‌تی، وه خه‌زوری په‌یامبه‌ر «دروودی خودای لەسەر بێت» و دۆستی ئال و به‌یت و ئه‌میری بڕواداران بووه. بێگومانین له‌وه‌ی مه‌عصوم نه‌بوه هه‌رچۆن هیچ كه‌س له هاوه‌ڵان مه‌عصوم نه‌بووه، به‌ڵام بێگومانیشین له‌وه‌ی هه‌ر نه‌خوێنه‌وارێكی سه‌رده‌م زمانی ناپه‌سه‌ندی تێوه بگلێت له سته‌م یان تهبهڕاكردن له هاوه‌ڵ و نوسه‌ری په‌یامبه‌ر «دروودی خودای لەسەر بێت» موعاویه «ڕەزای خودای لەسەر بێت»، ئه‌وه بهدناوێكی زۆر ناله‌بار و هیچ له‌بارانه‌بووه، خۆ ئه‌گه‌ر خۆی بداته پاڵ ئیسلام و موسڵمانان، ده‌بێ زۆر ڕێز له نوسه‌ری وه‌حی و خه‌زوری په‌یامبه‌ر «دروودی خودای لەسەر بێت» بگرێت، ئه‌گه‌ر خۆی بداته پاڵ ئال و به‌یت، ده‌بێ چاو له ئیبن عه‌باسی فه‌قیهی نێو هاوه‌ڵان و ئال و بیه‌ت بكات كه چۆن وه‌صفی توانا و پله‌ی پێشه‌وا موعاویه ده‌كات، ئه‌گه‌ریش كه‌سێك خۆی ده‌داته پاڵ زانست و ته‌حقیقات ئه‌وه پێویسته هه‌ر باسێك ده‌كات پشت ئه‌ستور بێت به هێنانی سه‌رچاوه و سه‌نه‌د و توانای یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕاستێتی و چهوتێتی ئه‌وه‌ی ڕیوایه‌تی ده‌هێنێت.
مامۆستا بیلال جەلال حەداد
#ئاستانە_Astana