ئایا دەکرێت جارێکی تر هاوبەشدانان(شیرک)لەناو ئوممەتدا ڕووبدات؟

ئایا دەکرێت جارێکی تر هاوبەشدانان(شیرک)لەناو ئوممەتدا ڕووبدات؟


تێگەیشتنێکی دروست بۆ فەرموودەی: «وَاللَّهِ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تُشْرِكُوا بَعْدِي» 
هەندێکجار دەبیسترێت کە جارێکی دیکە هاوەڵدانان بۆ خودا ڕوونادات، بۆ ئەم وتەیەش ئەم فەرمودەیەی خۆشەویستی خودا (ﷺ) دەکرێتە بەڵگە کە لە هەردوو (صەحیحی بوخاری و موسلم)ـدا هاتووە، درێژەی فەرموودەکە ڕەسولی خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: «وَإِنِّي أُعْطِيتُ مَفَاتِيحَ خَزَائِنِ الْأَرْضِ أَوْ مَفَاتِيحَ الْأَرْضِ، وَإِنِّي وَاللَّهِ مَا أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تُشْرِكُوا بَعْدِي، وَلَكِنْ أَخَافُ عَلَيْكُمْ أَنْ تَنَافَسُوا فِيهَا». [البخاري(۱۳٤٤) ومسلم(۲۲۹٦)] 
بەکورتی واتای فەرموودەکە: «سوێند بەخوا لێتان ناترسم دوای من توشی هاوەڵدانان بۆ خوا ببن، بەڵکوو لەوە دەترسم مونافەسە لەسەر دونیا بکەن.» 
ئەگەر وا گومان ببرێت کە جارێکی دیکە هاوەڵدانان بۆ خودا ڕوونادات، ئەوە تێگەیشتنێکی زۆر ڕووکەشە لەم فەرموودەیە و، نەشارەزایە بە ڕاڤەی زانایان لەسەر فەرموودەکە و، بە شەریعەتیش بەشێوەیەکی گشتی. جگە لە وروژاندنی ئەم جۆرە گومانانە دەکرێتە بیانوو هێنانەوە و بەڵکوو شەرعاندنی ئەو جۆرە هاوەبەشدانانەی کە لای هەندێک لە خەڵکی بەڵکوو لای هەندێک دەستەوتاقم بوونی هەیە لە نموونەی: (پاڕانەوە لە مردوو، و بانگەشەکردنی غەیب و، گۆڕینی شەریعەت و، حوکمکردن بە غەیری شەرعی خودا و...هتد). 
بۆ ڕوونبووئیمام موحەممەد شەمسولحەقی عەزیم ئابادی لە لێکدانەوەی ئەم فەرموودەیەدا ئەفەرمووێت: "هەندێک لەو هاوەڵدانانە لە دوای وەفاتی پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕوویدا لە خیلافەتی ئیمامی ئەبو بەکردا - ڕەزای خوای لێبێت- ". [(عون المعبود) شەرحی فەرموودەی ژمارە(٤۲٥۲)] 
بەهەمان شێواز ئیمام موبارەکفوری (ڕەحمەتی خوای لێبێت) لە(تحفة الأحوذي) هەمان وتەی فەرمووە. 
ئایا ئەو تێگەیشتنەی نکۆڵی سەرهەڵدانەوەی شیرک دەکات لە ناو ئوممەت چی دەربارەی ئەم فەرموودانە دەڵێن؟
لێرە قاعیدەیەکی گرنگ هەیە کە پێویستە ئەو کەسەی دەیەوێت لە حوکمێکی شەرعی تێبگات ئاگادار بێت، هەتاکوو نەکەوێتە هەڵەوە ئەویش بریتییە لە:
(الجمع بين أطراف الأدلة) یان (الجمع بين الأدلة الواردة في موضوع معيّن) واته: کۆکردنەوەی هەموو بەڵگەکان کە لەسەر بابەتێکی دیاریکراو هاتوون.
   وەک ئیمامی ئەحمەد ئەفەرمووێت: "فەرموودە ئەگەر هەموو ڕێگەکانی کۆنەکەیتەوە لێی تێناگەیت، وە فەرموودەکان هەندێکیان ڕاڤەی هەندێکی تر دەکەن." [(الجامع لأخلاق الراوي) للخطيب البغدادي (٢١٢/٢)]. 
٣- بە مێژوو سەلمێنراوە کە شیرک لەنێو خەڵکیدا هەبووە و خەڵکێک تووشی هاوەڵدانان بوون، هەر لەدوای پێغەمبەر (ﷺ) خەڵکێکی زۆر لەدین هەڵگەڕانەوە کە ئەوانیش دەبنە سێ دەستە و بەشەوە:
یەکەم- هەندێکیان شوێن موسەیلمەی کەزاب کەوتن.
دووەم- هەندێکیان گەڕانەوە بۆ بتپەرستی وەک ئیمام موبارەکفوری و خاوەنی (عون المعبود) لە ڕاڤەی فەرمودەکەدا ئاماژەیان پێکرد.
سێیەم- هەندێکیش نکوڵی زەکاتیان کرد. 
٤- لە واقعدا ئەبینین کە خەڵکێک واز لە ئیسلام دەهێنن و دەچن بەرەو بێدینی و ئیلحاد یاخود دەبنە گاور، خۆ گومان لەوە نییە کە گاورەکان بڕوایان بە سێ خوایی هەیە و تووشی شیرک بوون ...
بێگومان ئەم کارەی گاورەکان لەلای هەموو مسوڵمانان شیرکە.
خۆ ئەگەر کەسێک بڵێت: بەڵێ شیرکە کەواتە گومانەکەی هەڵدەوەشێتەوە، ئەگەریش بڵێت: شیرک نییە ئەوە پێچەوانەی چەندین دەقی قورئانی پیرۆزی کردووە. 
٥- دەیان و سەدان ئایەت و فەرموودەمان هەیە کە باسی ترسناکی شیرک وعاقیبەتی ئەو کەسانە دەکات کە شیرک ئەنجام دەدەن و وریایمان دەداتێ کە تووشی شیرک نەبین 
بۆ نموونە:
- خودای گەورە دەفەرمووێت: {إِنَّ ٱللَّهَ لَا يَغْفِرُ أَن يُشْرَكَ بِهِۦ وَيَغْفِرُ مَا دُونَ ذَٰلِكَ لِمَن يَشَآءُ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَقَدِ ٱفْتَرَىٰٓ إِثْمًا عَظِيمًا}.
   هەروەها فەرموویەتی: {حُنَفَآءَ لِلَّهِ غَيْرَ مُشْرِكِينَ بِهِۦ ۚ وَمَن يُشْرِكْ بِٱللَّهِ فَكَأَنَّمَا خَرَّ مِنَ ٱلسَّمَآءِ فَتَخْطَفُهُ ٱلطَّيْرُ أَوْ تَهْوِى بِهِ ٱلرِّيحُ فِى مَكَانٍ سَحِيقٍ}. 
- پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «اجْتَنِبُوا السَّبْعَ الْمُوبِقَاتِ. قَالُوا: "يَا رَسُولَ اللَّهِ، وَمَا هُنَّ؟" قَالَ: الشِّرْكُ بِاللَّهِ، وَالسِّحْرُ... إلخ.». [رواه البخاري (۲۷٦٦)[. 
- هەروەها خۆشەویستی خودا (ﷺ) فەرموویەتی: «مَنْ مَاتَ يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا دَخَلَ النَّارَ". وَقُلْتُ أَنَا: وَمَنْ مَاتَ لَا يُشْرِكُ بِاللَّهِ شَيْئًا دَخَلَ الْجَنَّةَ.» [مسلم/۹۲] 
ئەگەر قەرارە جارێکی تر شەریک بۆ خودا دانان ڕوونەدات دەبێت چۆن تەفسیری ئەم ئایەت و فەرموودانە بکرێت؟! ئەم هەموو ئایەت و فەرموودەیە بۆچی هاتووە؟! و چ گرنگیەکیان دەمێنێت؟!نەوەی ئەم بابەتە چەند خاڵێک بەکورتی دەخەینەڕوو:
١- لێکدانەوەی زانایان بۆ ئەم فەرموودەیە: 
زانایان بە دوو واتای دروست ڕاڤەی فەموودەکەیان کردووە:
أ. مەبەست لەوەیە ئوممەت هەمووی تووشی شیرک نابێت، نەک جارێکی دیکە هاوەڵدانان ڕوونادات. ئیمام ئیبن حەجەری عەسقەلانی (ڕەحمەتی خوای لێ بێت) لە لێدانەوەی ئەم فەرموودەیەدا فەرموویەتی:"واتە لەوە ناترسم هەمووتان تووشی شیرک ببن، وە هەندێک کەس تووش بوون خوای گەورە پەنامان بدات لە شیرک" .[فتح الباري(دار طيبة/چاپی سێیەم)(ب٤ل۱۲۳)] 
هەروەها ئیمامی نەوەوی دەفەرمووێت: "لەم فەرموودەیە چەند موعجیزەیەکی پێغەمبەری خوا (ﷺ) هەیە ... هەروەها هەواڵیداوە بەوەی ئومەتەکەی خەزێنەی زەوی ئەگرنە دەست ئەوەش ڕوویداوە ئومەتەکەی هەمووی لەدین هەڵناگەڕێتەوە خوای گەورە پاراستوونی لەوەی بە یەکجاری تووشی شیرک ببن...". [المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج (دار الفيحاء/چاپی یەکەم ۲۰۱۰(ب٥ل۷۰)] 
ئیمامی سیوطیش فەرموویەتی: "واتە هەمووتان پێکەوە تووشی شیرک نابن، ئەگینا هەندێک لە خەڵکی تووشی شیرک بوون".[(التوشیح شرح جامع الصحیح ل۱۱۰٨)] 
ئیمامی قەسطەلانیش لە (إرشاد الساري)دا هەمان قسە دەکات. 
ب. مەبەست پێ هاوەڵانە بە تایبەت، چونکە پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: «ما أخاف علیکم.»
ئیمام ئیبن حەجەر لە جێگایەکی تر و لەشەرحی هەمان فەرموودەدا دەفەرموێت: "هاوەڵان لەدوای پێغەمبەر (ﷺ) هاوبەش بۆ خوا بڕیار نادەن هەر واش بوو". [فتح الباري(ب٨ل۲۷۷)]. 
٢.چەندین فەرموودەی تر هەن کە ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ئاخری زەماندا هاوبەشدانان بۆ خوای گەورە بڵاو دەبێتەوە لەوانە:
- پێغەمبەر ﷺفەرموویەتی: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَضْطَرِبَ أَلَيَاتُ نِسَاءِ دَوْسٍ عَلَى ذِي الْخَلَصَةِ ". وَذُو الْخَلَصَةِ : طَاغِيَةُ دَوْسٍ الَّتِي كَانُوا يَعْبُدُونَ فِي الْجَاهِلِيَّةِ.» [البخاري(٧١١٦) ومسلم(٢٩٦٠)] 
واتە: «قیامەت نایەت تاوەکوو ئافرەتانێک بەشێوەک تەواف دەکەن بەدەوری (ذو الخلصة)دا کە بتێک بووە لە جاهیلییەتدا پەرستوویانە. 
ئیمام ئیبن حەجەر دەفەرمووێت: "ئیبن تین فەرموویەتی: 'ئەم فەرموودە هەواڵی ئەوەی تێدایە کەئافرەتانی دەوس سەرسوارییەکان دەکەون لە وڵاتانەوە بۆ لای ئەو بتەی کە باسکراوە.'
منیش دەڵێم (واتە:ئیبن حەجەر): دەشێت مەبەستی ئەوە بێت کە ئەوەندە قەرەباڵغی دەکەن كە خۆیان بەیەکدا دەکێشن لەکاتی تەوافکردندا بەدەوری ئەو بتەدا." 
پاشان دەفەرمووێت:" وە لە مانای ئەم فەرموودەیەدا حاکم لە عبدالله ی کوڕی عومەرەوە هێناوێتی کە: «لا تقوم الساعة حتى تدافع مناكب نساء بني عامر على ذي الخلصة.» هەروەها ئیبن عەدی لە ڕیوايەتی (أبي معشر) لە (سعيد) لە (أبو هريرة)وە - ڕەفعی کردووە کە «لا تقوم الساعة حتى تعبد اللات والعزى.» واتا: قیامەت نایەت تاوەکوو دووبارە لات و عوززا دەپەرەسترێتەوە."[فتح الباري ب۱٦ل٥٥۰-٥٥۱] 
ئیمامی نەوەوی دەفەرمووێت: "مەبەست لەوەیە کافردەبنەوە و دەگەڕێنەوە بۆ بتپەرستی و بەگەورەدانانی بتەکان." [المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج ب۱٨ل۳٤] 
- پێغەمبەر (ﷺ) فەرموویەتی: «لَا تَقُومُ السَّاعَةُ حَتَّى تَلْحَقَ قَبَائِلُ مِنْ أُمَّتِي بِالْمُشْرِكِينَ، وَحَتَّى يَعْبُدُوا الْأَوْثَانَ، وَإِنَّهُ سَيَكُونُ فِي أُمَّتِي ثَلَاثُونَ كَذَّابُونَ، كُلُّهُمْ يَزْعُمُ أَنَّهُ نَبِيٌّ، وَأَنَا خَاتَمُ النَّبِيِّينَ لَا نَبِيَّ بَعْدِي.» [رواه الترمذي(٢٢١٩) وأبوداود(٤۲٥۲)]

 


 

12/8/2022 3:47:12 PM