ئایەت و کردار!
ئایەت و کردار!
ڕەوشت و ئەدەبی قورئان فێرمان دەکات لەگەڵ نەیاران و سەرپێچیکاران جوان هەڵوێست و جوان گوفتار بین. ئەگەر دووریشمان گرت، بە جوانترین شێوە دوورییان لێ بگرین، نەک بە قسەی نەشیاو و هاتوهاوار و بەدکرداری.
کەواتە؛ سێ پلە هەیە لە بەرانبەر نەیاران و کردار و گوفتاریان:
۱- وەڵامدانەوە بە شێوەی جوان و بانگەوازکردنیان
٢- بێدەنگبوون لەسەر قسەی نەشیاویان
٣- دوورکەوتنەوە لێیان بە شێوەیەکی جوان
{وَاصْبِرْ عَلَىٰ مَا يَقُولُونَ وَاهْجُرْهُمْ هَجْرًا جَمِيلًا}
سووڕەتی المزمل: ١٠
واتە: ((لە بهرانبهر گوفتاری ناڕهوای خوانهناسانهوه کە ئازارت دەدەن و قسەی ناشرینت پێ دەڵێن، ههردهم خۆڕاگربه و لێیان دوورکەوە و به شێوازێکی جوان بهجێیان بهێڵه.))
#ئاستانە_Astana