گشتاندنی شتێكی تایبه‌ت:
مولحیده‌كان و دژه‌دینه‌كان زۆر سود له‌مه ده‌بینن، چونكه له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ردا ده‌گونجێ، چونكه جه‌ماوه‌ریش عاده‌تیان وایه حوكمی گشتیده‌ده‌ن به‌سه‌ر به‌رامبه‌ره كانیاندا، وه هه‌روه‌ها حوكمی گشتیش وه‌رده‌گرن، بۆ نموونه ئه‌وانه ئه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سێكی پیاو كوژ له عه‌شیره‌تێك بدینن ڕاسته‌وخۆ ده‌ڵێن: ئه‌و عه‌شیره‌ته‌پیاوكوژن، ڕه‌نگه له‌سه‌د كه‌س كه‌سێكیان پیاو كوژبێت، به‌ڵام ده‌بینین ئه‌وان به‌گشتی قسه‌كه‌یان كردوو حوكمێكی گشتیان ده‌ركرد، كه‌واته جه‌ماوه‌ر كه بۆ حوكمدان وابێ حه‌تمه‌ن بۆ وه‌رگرتنی حوكمیش هه‌روایه بۆیه بارودۆخه‌كه زۆر گونجاوه بۆ ئه‌م موغاله‌طه‌یه، ئه‌و مولحید و بێ دینانه ئه‌و بارودۆخه ده‌قۆزنه‌وه و موغاله‌طه‌كه‌ی خۆیانی تێدا ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
هه‌ندێ نموونه له‌سه‌ر ئه‌و موغاله‌طه‌یه:
1- ده‌ڵێن: هه‌رچی شارستانی ڕۆژئاوا هه‌یه هه‌موو باشه و به‌سوده و جوانه.
2- ده‌ڵێن: هه‌رچی شارستانی ئیسلامی هه‌یه هه‌رهه‌مووی خراپه و به كه‌ڵكی هیچ نایه‌ت و هه‌مووی درۆ و فێڵه.
3- ده‌ڵێن: مێژووی موسڵمانان هه‌رهه‌مووی خوێن و كوشتار و شه‌ڕه.
4- ده‌ڵێن: دین هه‌ر هه‌مووی خورافیاته و هیچی ئه‌صل و ئه‌ساسی نییه، له كاتێك ئه‌و قسه‌یه زۆر نا دروست و درۆیه، چونكه ده‌كرێ هه‌ندێ شتی خورافی له لایه‌ن هه‌ندێ كه‌سه‌وه هێندرابێته ناو دینه‌وه به‌ڵام دین به‌شێوه گشتیه‌كه‌ی ته‌واوه، دووره له‌درۆ و خورافیات و ......، به‌ڵكو دژیشتیه‌تی.
5- ده‌ڵێن: دین هه‌ر هه‌مووی نا عه‌قڵانییه، به‌ڵێ هه‌ندێ شتمان هه‌یه له‌ناو دیندا كه‌عه‌قڵ نا توانێ به‌ته‌واوی بیزانێ و لێكدانه‌وه و ته‌فسیری بۆ بكات _ ئه وه‌ش حیكمه‌ت و فه‌لسه‌فه‌ی خۆی هه‌یه_ به‌ڵام ئه‌مه زۆر زۆر كه‌مه له چاو ئه‌و هه‌مووه‌ی كه ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ عه‌قڵ و هیچ تێكگیرانێكی نییه، عه‌قڵ ده‌ركی ده‌كات، ئه‌وجار ئه‌وه‌ش نابێته‌نا عه‌قڵانی، به پیی یاساكه: (عدم الوجدان لا یدل علی عدم الوجود)، ده‌رك نه‌كردن و هه‌ست نه‌كردن به شتێك ده‌لاله‌ت له‌سه‌ر نه‌بوونی ئه‌و شته ناكات).
6- ده‌ڵێن: زانست و عه‌قڵ هه‌موو شتێكن، كه له ڕاستیدا وانیه، چونكه زۆر شتمان هه‌یه كه نه به عه‌قڵ و نه به زانست نازانرێنن و ته‌سه‌ور ناكرێن.
7- ده‌ڵێن: موسڵمان هه‌موو درۆزنن یان خراپن یان هتد..
8- یان ده‌ڵێن: میراتی ژن نیوه‌ی پیاوه، كه به‌ڕه‌هایی وانیه، زۆر حاڵه‌ت هه‌یه ژن زیاتر میرات ده‌بات یان وه‌ك پیاو ده‌بات.
(4) حاڵه‌ت پیاو دوو ئه‌وه‌نده‌ی ژن ده‌بات.
(14) حاڵه‌ت ژن زیاتر ده‌بات له پیاو.
(6) حاڵه‌ت پیاو میرات ده‌بات به‌فه‌ڕز (بالفرض).
(15) حالةت ژن به‌فه‌ڕز ده‌بات (بالفرض).
(30) حاڵه‌ت ژن و پیاو وه‌ك یه‌كن.
9- یان ده‌ڵێن: شاهێدی ژن نیوه‌ی پیاوه، كه به‌گشتی وانیه، به‌ڵكو له زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كان یان وه‌ك پیاوه، یان به‌هێزتره.
بە پێنوسی صلاح ا‌لدین ٲحمد