پەرتوكى پيرۆز لاى مەسيحيەكان بە هەردوو پەيمانى كۆن و نوێ

تاكە پەرتوكە قودسيەت و پيرۆزيەكى ڕەهايی وەرگرتوە لای مەسيحيەكان، لاى ئەوان دەستورى ژيان و پەرتوكى ئەنجام دانى پەرستشەکانە، لاى ئەوان هيچ پەرتوكى تر شايەنى ئەوە نىیە كەسی مەسيحى بۆی بگەڕێتەوە جگە لە پەرتوكى پيرۆز، لەم پەرتوكەشەوە خوداى خۆيان ئەناسن و هيدايەتى لێ وەرئەگرن. مەسيحيە سادەكان وا ئەزانن ئەم پەرتوكە لاى خودا دابەزيوە، لاى ئەويش وشەكان و پيتەكان و تەنانەت ژمارەى لاپەرەكانيش نوسراوە و رۆحى پيرۆزيش بە چەند كەسانێكى بەخشيوە، بە داخەوە زۆرێک لە موسلمانانيش وا تێ گەيشتون پەرتوكى پيرۆز هاوشێوەى قورئانى پيرۆزە و هەمان ئيعجاز و گەورەيی تێدايە، ھەروەھا هەندێك دەست كارى كراوە، تەنانەت موسڵمانى سادە ترمان هەيە باوەرى وايە كە دەست كارى نەكراوە و تەنها رەش بۆتەوە و نسخ بۆتەوە، بەڵام وەرن با بەيەكەوە چەند پرسيارێكى سادە لە هەڵگران و باوەڕدارانى پەرتوكى پيرۆز بكەين. پەرتوكى پيرۆز لە چەند بەش پێك هاتوە؟ يەكەم نوسخەى پەرتوكى پيرۆز چۆنە؟ لە ساڵى چەند پەرتوكى پيرۆز نوسراوە؟ بە چ زمانێك نوسراوە؟ كێ پەرتوكى پيرۆزى نوسيوە؟ بەڕێزان ئەزانن ئەم پرسيارە سادانە وەڵامەكەى توشى شۆكمان دەكات، دەزانن وەڵامى هەر يەك لەم پرسيارانە وەڵامى سەرابى و ناديارو سەرگەردانى يە!! پەرتوكى پيرۆز لە چەند بەش پێك دێت؟ وەڵامى ئەم پرسيارە مايەى هەناسە سواريە بۆ خوێنەر، چونكە هەر كڵێسايەك و تايفەيەك و مەزهەبێك و گروپێكى مەسيحى وەڵامێكى تايبەت بە خۆى هەيە، لاى پرۆتستانتەكان پەرتوكى پيرۆز 66 سيفرە (سيپارە)، لای كاسۆليكەكان و هەندێ لە ئەرسۆزكسەكان 73 سيفرە، لاى هەندێ ئەرسۆزكس و كاسۆليكى تر 78 سيفرە بە پەرتوكى پيرۆزى سەبعينى دەناسرێت، لاى كڵێسايی حەبەشى لە 81 سيفر پێك دێت، لێرەدا كاسۆليكەكان پرۆتستانت تۆمەت بار دەكەن حەوت سيفريان رەش كردۆتەوە لە پەرتوكى پيرۆز سیفرەكانيش بريتين لە (توبيت – يهوديت – مكابينى يەكەم – ميكابينى دوەم – حكمە – يشوع بن سيراخ – باروخ )، لە بەرامبەريشدا پرۆتستانت ئەوانەى بەرامبەر خۆيان تۆمەت بار ئەكەن، كە حەوت سيفريان بۆ پەرتوكى پيرۆز زياد كردوە، كەواتە لاى كەسێكي نا مەسيحيى دەبێ يەكێك ڕاست بكات، خۆ ئەگەر بڵيێت پرۆتستانت ڕاستن، كەواتە پەرتوكى پيرۆزى كاسۆليكەكان درۆ و دەست كارى كراوە، خۆ ئەگەر بڵێيت كاسۆليك و ئەرسەزۆكس ڕاستن، كەواتە پەرتوكى پيرۆزى پرۆتستانت درۆ و دەست كارى كراوە، ئيمەش دەلێین هی هەردووكيان درۆ و دەست كارى كراوە، چونكە هيچ كام ناتوانێ ڕاستى پەرتوكى پيرۆزى خۆى بسلەمێنت، ئيستا بەرچاوتان ڕوونە ئەم پرسيارە سادەيە (پەرتوكى پيرۆز چەند بەشە؟) وەڵامەكەى چەند بێ سەر و بەر و سەرلێشێواوە؟
يەكەم نوسخەى پەرتوكى پيرۆز چۆنە؟ لە سەدەى پانزەهەمى ميلادى يەكەم چاپخانە دامەزرا، پێش چاپخانە نوسينەكان بە دەست بوون جا لە سەر بەرد بوايە يان پێستە يان كاغەزى بەردى، پەرتوكى پيرۆزيش وەك هەموو نوسينەكان لە سەر ئەم شتانە نوسراوە، بەڵام بە هۆكارى جۆرا و جۆر ئێستا يەك دەست نوسمان نىيە بەڵگە بێت لە سەر ئەوەى بڵێين فەرموون ئەوە پەرتوكى پيرۆز، نەك تەنها گشت پەرتوكى پيرۆز، تەنانەت يەك سفريش نىيە دەست نوسى ئەصلى هەبێت، بۆ نمونە ئينجلى مۆرقەس هەموو دونيا بگەرێين دەست نوسی دەستی مەرقۆس بدۆزينەوە ئەوا دەستمان ناكەوێت، هەروەها باقى سيفرەكانى ترى پەرتوكى پيرۆز... كەواتە دەست نوسی ئەسڵى پەرتوكى پيرۆز لە هەموو دونيا ون و بزر بووە.
لە ساڵى چەند پەرتوكى پيرۆز نوسراوە؟
پەرتوكى پيرۆز لە ماوەى 1600 ساڵ نوسراوە، واتە لە سەردەمى موسا (عليه سلام) كە بە قسەى خۆيان و بەڵگەش لە سەرى نىيە بەر لە 1500 سال پێش لە دايك بوونى مەسيح، پێنج سیفرى يەكەمى پەرتوكى پيرۆزى نوسی كۆتا سیفريش هی سيفرى ئاشكرا كردن (رويا يۆحەنا) لە 96 ميلادى نوسيويەتى .. پەرتوكێك بێت ئەسڵى ديار نەبێت و ئەم هەموو زەمەنەى پێويست بوبێت بۆ نوسين دەبێ چ پەرتوكێكى بێ سەرو بەر بێت، بە تايبەت لە سەردەمانێك بووە هی گەلێك بوە گەلى جولەكە هەموو ژيانيان شەڕ و ئاژاوە و ڕاودونان و كۆچ كردن و مال وێرانى بووە، هەر بۆيە ئەو هەموو دژ بە يەكىيە لە دەقەكان و هەڵە ميژوويە لە دەقەكان بەرچاومان ئەكەوێت.
پەرتوكى پيرۆز بە چ زمانێك نوسراوە؟ پەرتوكى پيرۆز بە زمانى عيبرى و يۆنانى و ئارامى نوسراوە!!! جياوازى زمانەكانى نوسينى پەرتوكى پيرۆز، هەر سيفرێك و بەشێك بە زمانێك نوسرا بێت، هۆكارى سەرەكى بوونى جياوازى و دەقى دژ بە يەكە لەم پەرتوكە، وە ئەوەى ئێمە ئيمرۆكە بەردەستمانە تەنها پەرتوكى پيرۆزى وەرگێردراوە (تەرجومە كراو)، هي زمانى ئەسڵيمان دەست ناكەوێت، تا بەو زمانە بيخوێنينەوە.
كێ پەرتوكى پيرۆزى نوسينەوە؟
لاى مەسيحيەكان ئەم پەرتوكى پيرۆزە 40 كەس بەشدارە بووە لە نوسينى، هەيانە پێغەمبەر و هەيانە پێغەمبەر نىيە، هەر يەكە ئاستى رۆشنبيريى جياوازە، ئەم خەڵكە زۆرە بەشدار بوونە لە نوسينى لە بەر و جياوازى ئاستى بەشدار بوەكانيش هۆكارێك تر دروست ئەبێت لە بوونى دەقى دژ بە يەك و هەڵەى سەير و سەمەرە.

3/28/2020 6:35:36 AM

بەشەکانی کورتە وتار

1