دووجار کوردستان!

دووجار کوردستان!

ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ دەیان هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی زانستی ئاسەوارزانی، تاکە شوێن کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کشتوکاڵی تێدا کرابێت و ئاژەڵی لێ ماڵی کرابێت، ناوچەی «هێڵی فلانکس»ـە کە بەتەواوی کوردستانی گەورە دەگرێتە خۆی. هەروەها لێرەوە لە «هێڵی فلانکس» ئەم درکپێکردنە گەورەیە گواسترایەوە بۆ تەواوی جیهان!

ئێستاش کە تەواوی جیهان لە فیتڕەتی پاکی مرۆڤ بەرە بەرە دوور دەکەوێتەوە: ڕۆژێک بە ناوی یەکسانی، ڕۆژێک بە ناوی جێندەر، ڕۆژێک بە ناوی زانست ... تاد. ئەوا یەکێک لە گرنگترین شوێنەکان کە لەسەر فیتڕەتی پاکی مرۆڤ ماوەتەوە، لە هەمان کاتیشدا دەستی بەتوندی بە پایەکانی ئیسلام گرتووە کە کۆتا پێغەمبەر هێناویەتی، بریتییە لە «کوردی موسڵمان» کە بە هەمان شێوە لە ناوچەی «هێڵی فلانکس»ـە لە سەرەتای بوونییەوە تا ئەمڕۆ.

هەر وەک ئەوەی مێژوو بە گوێماندا بچرپێنێت: "ئێمەین ئاڵای چاکسازیمان هەڵگرتووە، ئەگەر دوێنێ مرۆڤایەتیمان فێر کرد چۆن ئاسانتر و باشتر بژین، ئەمڕۆش دەبێت فێریان بکەینەوە چۆن بگەڕێنەوە بۆ فیتڕەت، کە لە وێنە تەواوەکەیدا لە ئیسلامدا دەردەکەوێت."

#ئاستانە_Astana

 

7/16/2022 11:55:33 PM