خۆتان بگرن پیاوە ژنەکان هاتن!

خۆتان بگرن پیاوە ژنەکان هاتن!

ئەم پیاوە ناوی «ئادەم گراهام» بووە، ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ دوو تاوانی دەستدرێژی سێکسی ئەنجام داوە بۆ سەر دوو ئافرەت کە لەڕێی ئۆنلاینەوە ناسیونی. دوای دەستگیرکردن و وەرگرتنی ڕێکارە یاسایییەکان، لەناکاو بۆی دەردەکەوێت کە ئەم ئافرەتە نەک پیاو! هەستی ئافرەتانەی هەیە و وەک ئەوانی تر مافی دیاریکردنی جێندەری خۆی هەیە، بگرە دەڵێت: "لە تەمەنی چوار ساڵییەوە ئەم هەستەم هەبووە و لەگەڵ کچاندا گەڕاوم و میکیاژم کردووە"، خۆی وەک ئافرەتێک دەناسێنێت و ناوی خۆی دەنێت «ئێسلا بیرسن».

ئێستا و دوای دەرچوونی بڕیاری دادگا بە زیندانیکردنی لەپای تاوانی دەستدرێژی کە پێشتر وەک پیاو ئەنجامی داوە، چاوەڕێی ناردنیەتی بۆ زیندانی ئافرەتان، چونکە ئەم دەڵێت کە هەستی ئافرەتی هەیە و ئافرەتە و کەسیش ناتوانێت بڵێت وانییە! بەمجۆرە گورگێکی برسی زۆر ئاسان دەخرێتە ناو زیندانێکی ئافرەتانەوە، ئەمەش بووەتە دەربڕینی ناڕەزایییەکی زۆر لەنێو چەند ڕێکخراوێکی مافی ئافرەتانەوە کە ئەم نێرە بە مەترسییەکی جددی دەبینن لەسەر ئافرەتە زیندانیکراوەکانی تر.

بەڵام دادگای سکۆتلەندی ڕەتی دەکاتەوە و بە مافی کەسی تاوانبارەکەی دەزانێت کە ڕەگەزی (جێندەر)ی خۆی دیاری بکات و لەگەڵ ئافرەتاندا زیندانی بکرێت. ئەمەش خێروبێری جێندەر لەنێو کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی کە هەر خۆی ڕووخاو بوو.

#ئاستانە_Astana

سەرچاوە:
--------------
https://www.telegraph.co.uk/news/2023/01/24/transgender-woman-found-guilty-two-rapes-when-man/

1/25/2023 10:29:25 PM