ژمارەکان بەتەنیا هەموو شتێک ناڵێن!
ژمارەکان بەتەنیا هەموو شتێک ناڵێن!
لە لێکۆڵینەوەیەکی سەنتەری «پیو»ی ئەمریکیدا دەرکەوتووە ڕێژەی ئەوانەی دێنە ناو ئایینی ئیسلام لە ئەمریکا، بە نزیکەیی یەکسانە بە ڕێژەی ئەو کەسانەی هەڵدەگەڕێنەوە لێی لەناو منداڵی موسڵمانان، بەڵام ئەگەر وردبینەوە ژمارەکان بە تەنیا هەموو شتێک ناڵێن، کەواتە شیکاری ئەنجامەکان چیمان پێ دەڵێن؟ لە توێژینەوەکە هاتووە: «لە بەرانبەر هەر کەسێک کە موسڵمان دەبێت، کەسێک هەیە لەناو منداڵی موسڵمانانی ئەمریکادا لێی هەڵدەگەڕێتەوە».
لە لێکۆڵینەوەیەکی سەنتەری "پیو"ی ئەمریکیدا تێبینی ئەوە کراوە ڕێژەی ئەوانەی لە ئیسلام هەڵدەگەڕێنەوە بە نزیکەیی یەکسانە بە ڕێژەی ئەوانەی لە ئایینەکانی دیکەوە پەیوەندی پێوە دەکەن. نیوەی ئەوانەی بەشداریان کردووە لە توێژینەوەکە لە پاشخانێکی مەسیحییەوە هاتوون و زۆربەی ئەم نیوەیە لە چینی پرۆتستانتن.
بەگوێرەی لێکۆڵینەوەکە، باوترین هۆکاری وەرگرتنی ئیسلام لەلایەن ئەو کەسانەی ئایینەکەیان وەرگرتووە پەسەندکردنی «بیروباوەڕی ئیسلامی» بووە، سەبارەت بە خودا و وێنە بێ کەموکوڕییەکەی تێیدا، بە بەراورد بە وێنەی ئەو لە بیروباوەڕی پێشوویاندا. لە کاتێکدا هۆکاری سەرەکی ئەوانەی لە ئیسلام هەڵگەڕاونەتەوە، خواستی یاخیبوون و ڕەتکردنەوەی بیرۆکەی «ئایینی ڕێکخراو» بووە بەشێوەیەکی گشتی، جا ئیسلام بوو بێت یان شتێکی تر.
یەکێک لە جیاوازییە سەرنجڕاکێشەکان ئەوەیە زۆرترین ڕێژەی موسڵمانانی هەڵگەڕاوە لە ئیسلام بە ڕەچەڵەک خەڵکی ئێرانین، کە بە ڕێژەی ٢٢٪ ە، ئەمەش دەرەنجامی کۆچکردنی زۆرێک لە ئێرانییە عەلمانییەکان بووە بۆ ئەمریکا لە دوای شۆڕشی خومەینی لە ساڵی ١٩٧٨.
زۆرینەی موسڵمانان کە تازە ئیسلامیان قبووڵ کردووە دوای گەڕانیان بووە بەدوای سیستەمێکی ڕاست و بەهێز و پارێزراو کە عەقڵ و دڵەکان تێر دەکات و لە ناخۆشییەکانی ژیان دەیانپارێزێت و مژدەی دواڕۆژێکی گەشیشیان پێ دەدات، لە بەرانبەردا ئەوانەی تر گومڕا بوون لە وەرگرتنی ڕێنوێنیی خودایی بەهۆی ئارەزوویان بۆ ژیانێکی پڕ غەریزەیییانەی ئازاد کە تەنیا ئارەزووەکانیان تێر دەکات و لە هیچ شتێکدا هاوشێوەی ژیانی کەسێک نییە کە خودا ڕێزی لێ گرتووە.
{وَإِن تَتَوَلَّوْا يَسْتَبْدِلْ قَوْمًا غَيْرَكُمْ ثُمَّ لَا يَكُونُوا أَمْثَالَكُم}، [محمد: ٣٨]، (واتە: جا ئەگەر ئێوە پشت هەڵکەن لەم دین و بەرنامەیە، خوا کەسانی چاکتر لە ئێوە دەهێنێتە مەیدان، کە بە هیچ شێوەیەک لە ئێوە ناچن و وەک ئێوە نابن.)
#ئاستانە_Astana