کەشناسی ئاستانە دەڵێت: "بوومەلەرزەیەکی تریش بەڕێوەیە!"

کەشناسی ئاستانە دەڵێت: "بوومەلەرزەیەکی تریش بەڕێوەیە!"

ئەورووپا لەسەر حیسابی مرۆڤە زیندووەکان و بەها و ئەخلاق، مرۆڤی ڕۆبۆت دروست دەکات و دەیخاتە بازاڕەوە. بانگەشەی ئەوە دەکات ڕۆژێک بێت لەگەڵ مرۆڤدا هەڵسوکەوت بکات. بەڵێ، ئەمڕۆ بووەتە خودی ئەم مرۆڤانەن کە لە خەلقدا خودا بەدی هێناون و لە پەروەردەدا ئەورووپا بەدی هێناون، دەبن بەم ڕۆبۆتی بێ قیەم و بەها و ئەخلاقەی ئێستا کە دەیبینن، بەڵێ، لەگەڵ مرۆڤیشدا هەڵسوکەوت دەکەن.
لەم دوایییەدا لە ئاستانە - Astana دوو خول بەڕێوەچوون: «فێرگەی دایکە عائیشە» و «خولی یاران»، هەر یەکە دیاری تایبەت و گران بەها بەخشرا بە یەکەمەکان، چەند هەزار کەسێک زیاتر بەشدار بوون. لەناو زیاتر لە سێ هەزار ئافرەتی ئەم هەرێمە تەنیا یەک کەس دەرەجەی تەواوەتی هێنا، لە کاتێکدا؛ تاقیکردنەوەکە بە جۆرێک بوو زۆر بە ئاسانی دەتوانرا فێڵ و غەش بکرێت، خۆت و خودای خۆت و مۆبایل و پەڕتووک و ئینتەرنێتت لە بەردەستە، نە کاتی تەواوبوون دیاری کراوە نە هیچ گرفتێک!

کێمان هەیە لە فەیسبووک و یوتیوب داهێنانی ژاپۆنی و کۆرییەکانی نەبینیبێت و نەهاتبێتە پێش چاوی کە کراون بە کورتە فیلم، غەش و فێڵی قوتابییەکانیان لە تاقیکردنەوەکان، لە قیممەی داهێنانی فەسادەکانیان، داهێنانی مرۆڤێکی خاوەن ئیمان ئەخلاق و بەهاکان، ڕێک زیندوو کردنەوەی مردوویەکە. وەکوو خودای گەورە دەفەرمووێت: «وەکوو ئەوە وایە هەموو خەڵکیت زیندوو کردبێتەوە.»

پێم خۆش نییە درێژەی پێ بدەم، بەڵام کێشەی بوون بە ڕۆبۆتەکە دوگمەیەک نییە پەنجەی پێدا بنرێت، سەیرێکی ئەو خەڵکەی دەوروبەرت بکە و بزانە لەگەڵ دە ساڵ لەمەوبەریان چییان بەسەر هاتووە، ڕەنگە ئێستا لە نیوەی بوون بە ڕۆبۆتێک بین هەستمان پێ نەکردبێت! ئەو خولانە و هاوچەشنی ئەوانەش سوپاس بۆ خوا زۆرن، هەمووی بوومەلەرزەیەکی بەهێزە ئەدات لە شوێنێک!

کەشناسی ئاستانە دەڵێت: "بوومەلەرزەیەکی تریش بەڕێوەیە!"

ئەمە لینکەکەیەتی هەرکەس ویستی بەشداربێت:
‏https://t.me/elhadirohi66

م. یوسف نەجمەدین پیریادی

#ئاستانە_Astana

2/15/2023 9:06:26 AM