مامەڵەی دووڕووانەی ڕۆژئاوا
ئەرێ بەڕاست ئەوە تاریکبیر و ڕۆژنامەنووسە عالەمانیەکان کە هەمیشە دەقیڕێنن گوایە وڵاتانی ڕۆژئاوا دینیان لە دەوڵەت جیا کردووەتەوە بۆیە پێشکەوتوون. ئەو کۆنە چەپ و دەروون بەزیوانەی فۆبیای ئیسلامیی سیاسییان هەیە و دەڵێن هەژموونی دینە ئێمەی دواخستووە؟ ڕاست ئەوانەی بە دروشمی: "ئایین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەمووان" مێشکیان بردووین، یان ئەو «ڕەهەندی»یانەی ئەورووپامان پێ دەفرۆشنەوە و دین وەک فاکتەری کۆنەپەرستی وێنا دەکەن، نابینین تەواوی ڕۆژئاوا بە هەموو بارستاییانەوە، بێ شەرمانە ڕەوایی بە حەقارەتی فیرعەونێک دەدەن و لەژێر هەژموونی دەوڵەتێکدان کە وڵاتەکەیان بە ناوی پێغەمبەرەکەیانەوەیە و ئاڵاکەیان ڕەمزی دینییانە و بە ناوی دینیشەوە خەریکن شەعبێک قەڵاچۆ دەکەن؟
بە بەرچاوی دونیاوە ئەوەی درۆی جاڕنامەی مافی مرۆڤە دەیخاتە ژێر ڕەحمی چەکی فۆسفۆرەوە، بە بەرچاوی یوو ئێن و یونیسێفەکەیانەوە ئاو و کارەبا و دەرمان و خۆراکی لە سەدان هەزار ژن و منداڵ گرتووەتەوە و کۆمەڵکوژیان دەکەن و کەسێکیش متەقێ ناکات؟ دەبینن عالەمانیەت تەنیا وەهمێکە و گەمژەکانی پێ فریو دراوە؟ دەبینن نەک دین لە سیاسەت و دەوڵەت جیا نەکراوەتەوە، بەڵکوو تەواوی شەڕەکان بە ململانێی نەوت و غاز و دۆلار و چەک و ئەتۆمەکەشیانەوە بۆ لاسەنگکردنی هاوکێشەی دینین؟
ببینین کە دین گەورەترین بەهایە کە تەواوی ململانێکان دەچنەوە سەری، ئێمەی موسڵمانیش وەک «موحەممەد قوتب» دەفەرمووێت: "سەرەڕای ئازارەکان بەوە ئەرخەیانین کە داهاتوو بۆ ئێمەیە."
{هُوَ الَّذِي أَرْسَلَ رَسُولَهُ بِالْهُدَىٰ وَدِينِ الْحَقِّ لِيُظْهِرَهُ عَلَى الدِّينِ كُلِّهِ وَلَوْ كَرِهَ الْمُشْرِكُونَ}
#ئاستانە_Astana