چ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان كورد و نیاندەرتاڵ هەیە؟
چ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان كورد و نیاندەرتاڵ هەیە؟
مەعقووله چینی ڕۆشنبیر و ڕاگه‌یاندن ئه‌وه‌نده نه‌خوێنده‌وار بن كه مێژووی عه‌شیره‌ت و نه‌ته‌وه بگه‌ڕێننه‌وه بۆ چاخی به‌ردين و مرۆڤی نیاندەرتاڵ؟
ئێمه وه‌كوو كورد له‌وه‌ته‌ی دروست بووین، زۆر له‌وه زیاتر شانازیی مێژووییمان هه‌یه كه پێویستیمان به هه‌ڵبه‌ستراو نه‌بێت ...
به‌كورتی:
نیاندەرتاڵ جۆره مرۆڤێكی له‌ناوچووه، په‌یوه‌ندیی به مرۆڤی ئێستاوه نییه، هه‌تا تۆ به دایه‌گه‌وره‌ی كوردی بزانیت.
گریمان به هۆی ئه‌و ڕێژه كه‌مه كڕۆمۆسۆمه هاوبه‌شه‌ی نێوانیان په‌یوه‌ندییه‌كیش هه‌بێت، ئه‌وكات ده‌بێته دایه‌گه‌وره‌ی هه‌موو مرۆڤایه‌تی، نه‌ک ته‌نیا كورد، چونكه ئه‌و سه‌رده‌مه هێشتا شتێک نه‌بوو به ناوی نه‌ته‌وه‌كان.
پرۆسه‌ی دروستبوون و لێکجیابوونه‌وه‌ی نه‌ته‌وه، مێژوویه‌كی ئه‌وه‌نده دوور و قووڵی نییه.
زۆر شت هه‌ن كه خه‌ڵكی ساده و بێ‌ئاگا كه‌للـه‌ڕه‌قی له‌سه‌ر كوردیبوونی ڕووتی ده‌كه‌ن، له كاتێكدا موڵكی تێكڕا، یان به‌شێكی زۆر له مرۆڤایه‌تییه، به نموونه: بابه‌تی بۆنه‌ی نه‌ورۆز كه لایه‌نی كه‌م موڵكی تێكڕای ئاری نهژادهكانه.
ئه‌وه هیچ جیاوازییه‌كی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و نوكته و گاڵته‌جاڕییه‌ی كه تورک پێیان وایه سۆمه‌رییه‌كان توركن و عه‌ره‌بیش فیرعه‌ونه‌كه‌ی سه‌رده‌می مووسا (علیه السلام) به «وه‌لید» ناو ده‌به‌ن! ئێمه‌ش گاڵته‌یان پێ ده‌كه‌ین.
ئه‌ی گرنگییه‌كه‌ی چییه؟
بوونی نیاندەرتاڵ له‌سه‌ر خاكی كوردستان، وه‌كوو خاک شانازییه‌كی گه‌وره‌یه، به‌و پێیه‌ی له دێرینترین ئاواییه‌كانی سه‌ر ڕووی زه‌مینه، ئێمه‌ش میراتگر و كۆنترین خاوه‌نی ئه‌م خاكه‌ین كه تا ئێستا مابێته‌وه.
ده‌كرێت سوود له‌وه وه‌ربگرین و ناوچه‌كه بكه‌ین به شوێنێكی گه‌شتیاریی گرنگ. به‌ڵام له‌وه هه‌ورازتر و به‌ستنه‌وه‌ی نیاندەرتاڵ به كورد هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه و پشتئه‌ستوور نییه به به‌ڵگه‌ی مێژوویی و زانستی.
گرنگیدانی به‌رچاوی نێوده‌وڵه‌تییش به‌و بابه‌ته، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به موڵكی تێكڕای مرۆڤایه‌تی ده‌زانرێت، نه‌ک له‌به‌ر خاتری چاوە ڕەشەکانی كورد.
كوردهوار
#ئاستانە_Astana