ئایا دەزانیت واتای چییە کە «خودا» بوونی هەیە؟​

ئایا دەزانیت واتای چییە کە «خودا» بوونی هەیە؟ 


واتە دادگەری و بەزەیی و لێخۆشبوون بوونیان هەیە.


واتە دڵ خاترجەم و دەروون ئاسوودە دەبێت، سۆز ئۆقرە دەگرێت و ڕارایی دەڕەوێتەوە؛ چونکە ماف بۆ خاوەن ماف دەگەڕێتەوە.


واتە فرمێسەکەکان بێهودە و ئارامگری بێبەرهەم نابێت، چاکە بێ بەرانبەر و خراپەکاریی بێ بەرپێگرتن و تاوان بێ تۆڵە نابێت.


واتە بەخشەندەیی لە جێی چرووکی فەرمانڕەوایی وجود دەکات، لە سرشتی بەخشندە نییە پێشکەشییەکەی وەربگرێتەوە، ئەگەر خودای مەزن ژیانی بە ئێمە بەخشیبێت، ناکرێت بە مردن لێمانی داڕنێت، ناکرێت و ناگونجێت مردن وەرگتنەوەی ژیان بێت، بەڵکوو گواستەنەوەیە بۆ ژیانی دوای مردن، پاشان زیندووبوونەوە، دوای ئەویش هەڵکشان بەرەو ئاسمانە بێکۆتاکان.


واتە لە بووندا هیچ بێهودەییەک بوونی نییە، بەڵکوو هەموو شتێک سەرڕێژە لە حیکمەت، لە پشت هەموو شتێکەوە حیکمەت هەیە، لە هەموو بەدیهێنانێکدا دانایی هەیە، لە: ئازار، نەخۆشی، چەرمەسەری، ناڕەحەتی، ناشرینی، شکست، بێچارەیی و توانایدا داناییەکی بێسنوور بوونی هەیە.


د. موستەفا مەحموود

#ئاستانە_Astana

9/5/2024 9:03:56 PM