ئایا جگە لە نابینا، ڕەش و سپی لای کەسی تر یەکسان دەبن!

ئایا جگە لە نابینا، ڕەش و سپی لای کەسی تر یەکسان دەبن!


دەپرسن و دەڵێن: "خودای میهرەبان چۆن سزامان دەدات! بێگومان دەمانترسێنێت، بەڵام دواتر بە لێخۆشبوونێکی گشتی تووشی سەرسامیمان دەکات و بە ڕەحمەتی خۆی هەموومان دەباتە بەهەشتەوە، ئەستەمە خودایەکی میهرەبان سزامان بدات، ئەستەمە!"


بەم چەشنە، مرۆڤ وێنای ئەوە دەکات سیفەتی میهرەبانیی خودای میهرەبانی لەبەرچاو گرتووە، هەروەها پێی وایە بەو جۆرەی کە شایستەیە قەدری خودای گرتووە!  بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە خراپەی بەرانبەر خوادا کردووە، کاتێک کە وا بیر دەکاتەوە چاکەی کردووە. وەسفی ستەمکاری دەداتە پاڵ خودا، لە کاتێکدا پێی وایە بە دادپەروەر وەسفی دەکات!


وێنەی ساویلکانەی خودایەک بهێنە پێش چاوت کە تاوانباران و قوربانییەکانیان هاوتا دەکات، ئاهەنگی چاخواردنەوە بۆ بکوژ و کوژاراو پێکەوە ساز دەکات! ئایا ئەو خودایە بێجگە لە ستەمکارێک بە چی تر وەسف دەکرێت؟! ئایا ڕەش و سپی لای کەس یەکسان دەبن، بێجگە لە نابینا؟!


ئەوە ئەوپەڕی گومانبردنی خراپە کە وا وێنا بکەین خوا هەموو خەڵک دەباتە بەهەشتەوە، خوێنڕێژ و ستەمکاران لەگەڵ هەزاران قوربانیی بێتاوان یەکسان دەکات، تەنیا لەبەر ئەوەی ئێمە ناتوانین وێنای خودایەک بکەین کە سزامان دەدات!


پەرتووکی: (الروح والجسد)

#ئاستانە_Astana

9/5/2024 9:05:53 PM