ئوممەت نەخۆش دەکەوێت، بەڵام نامرێت!

ئوممەت نەخۆش دەکەوێت، بەڵام نامرێت!


کاتێک پێشوازیی سەرسوڕهێنەرانەی موسڵمانان دەبینم لە وەرزەکانی خێر و چاکە لە وێنەی نوێژی تەراویح، سەرباری ئەو هەموو هێرشەی دەکرێتە سەر عەقیدە و بیروباوەڕیان لەڕێی بانگەشەی ئیلحاد و بڵاوکردنەوەی شوبهە و ژەهراویکردنی پرۆگرامەکانی خوێندن. سەرەڕای ئەو هەموو هێرشەی دەکرێتە سەر ئەخلاق و خوڕەوشتیان لەڕێی هەزاران کەناڵەوە کە ئارەزووەکان دەڕازێننەوە و، سەرباری بۆردومانی سەربازیی چڕوپڕ بۆ سەر مزگەوتەکانیان لە هەندێک وڵاتدا، هەروەها سەرباری ئەوەی کە سەرانی کوفر هەمووان پێکەوە کۆ بوونەتەوە بۆ سەر موسڵمانان.


ئیدی درکی گەورەیی ئەم ئایینە دەکەم کە خوای گەورە ویستی لەسەر ئەوە بووە کە بمێنێتەوە، ئەگەرچی بێباوەڕان پێیان خۆش نەبێت. درکی قووڵیی ڕەگوڕیشەی دەکەم لەنێو فیترەتی خەڵکدا، هەرچەند شەیتانەکان بیانەوێت لەڕیشەوە دەری بێنن. ڕەنگە یەکێک بڵێت: "بەم زۆر و بۆرییە مەخەڵەتێ"، ئیبن عەقیل وتوویەتی: "ئەگەر بتەوێت پێگەی ئیسلام لای خەڵکی بزانیت، ئەوە تەماشای قەرەباڵغییان مەکە لەبەردەم دەرگای مزگەوتەکان، یان هاتوهاواریان بە وتنی (لبیك)، بەڵکوو بنواڕە هاوسۆزییان بۆ دوژمنانی شەریعەت".


ڕاستە، بەڵام ئێستا لەناو شەڕێکی وجوودیداین کە دەیانەوێت ئیسلام لەڕیشەوە دەربێنن و موسڵمانان بە تەواوی لە ئایین هەڵگێڕنەوە. دەکرێت دڵخۆش بین بەوەی پەروەردگار شکست بە دوژمنان و پیلانەکانیان بێنێت و شادومان بین بە دیمەنی خۆشەویستی موسڵمانان بۆ پەروەردگار و ئایینەکەیان و، دیمەنی ژیان لەم ئوممەتەدا کە پێویستی بە یەکێکە ئەو خێرە شاراوەیەی تێیدایە ئاڕاستە بکات، ئەوسا شتی سەرسوڕهێنەری لێ دەبینین و، هیچ شتێک ناتوانێت لەبەردەمیدا بوەستێت، «ئوممەت نەخۆش دەکەوێت، بەڵام نامرێت».


پەرتووکی: «مزگێنییەکان»


پرسیار:

لە ژیانی ڕۆژانەتاندا، چ نموونەیەک دەبینن کە نیشانەی بەردەوامی و پتەوی ئیمانی موسڵمانان بێت، سەرەڕای هەموو بەربەستەکان؟


#مزگێنییەکان #ئاستانە_Astana #پەرتووکەکانی_ئاستانە

9/5/2024 9:10:45 PM