ئەو دراوەی پاشای ئینگلتەرا کە دەستەواژەی (محمد رسول الله)ـی لەسەرە!

ئەو دراوەی پاشای ئینگلتەرا کە دەستەواژەی (محمد رسول الله)ـی لەسەرە!


«ئۆفا ڕێکس» (OFFA REX) لە (٧٥٧ ـ٧٩٦)ـی زاینی؛ یەکێک لە پاشا بەهێزەکانی ئەنگلۆسەکسۆنییەکان بوو کە توانی دوورگەکانی بەریتانیا یەک بخات، جێی سەرنجە کە دراوەکە عەباسییە و دەستەواژەی یەکتاپەرستیی لەسەرە!  


لە ناوەندی بەشی پێشەوەی دراوەکەدا نووسراوە (لا إله إلا الله وحده لا شريك له) و، بە دەوریدا (محمد رسول الله أرسله بالهدى ودين الحقِّ ليُظهره على الدين كلّه) نووسراوە، بەشی پشتەوەشی بە دەستەواژەی (محمد رسول الله)و (OFFA REX) بە هەڵگەڕاوەیی و، (بسم الله ضُرب هذا الدينار سنة سبع وخمسين ومئة) نەخشێنراوە.


ئەم دراوە و چەندین دراوی تر کە لە چڵەپۆپەی بەهێزیی شارستانییەتی ئیسلامیدا لێ دراون، شایەتی گەیشتنی پەیامی ئیسلام و ناوی پەیامبەرەکەی بە هەموو جیهان دەدەن، هەر ئەو دەستەواژەیەی کە ئەمڕۆ دەیانەوێت گۆشەگیر و نامۆی بکەن، ڕۆژانێک لەسەر دراوەکانیان هەبووە.


سەبارەت بە هۆکاری بوونی ئەم دەستەواژەیە، چەند بۆچوونێک هەن، لەوانە ناکۆکی پاشا لەگەڵ کەنیسە، گوایە ئەم دراوە وەک دیارییەک بۆ کەنیسە نێردراوە، بەڵام هەندێک لە بۆچوونەکان ئەگەری موسڵمانبوونی پاشا دەخەنە ڕوو، هەرچەندە جگە لەو دراوە هیچ ئاماژەیەکی دیکە لە بەردەستدا نییە.



سەرچاوە: https://aja.me/p58y8x

#ئاستانە_Astana

9/5/2024 9:11:46 PM