نیقاب؛ لە نێوان ترس و تێگەیشتندا!

نیقاب؛ لە نێوان ترس و تێگەیشتندا!


لە پۆستێکیدا کە تێیدا وەڵامی ئەو بەرهەڵستییانەی دەدایەوە کە گوایە نیقاب ئافرەت لە مرۆڤبوونی دادەڕنێت (وەکوو شت نیشانی دەدات نەک مرۆڤ -لایلۆنی خاشاک-)، «نوسبەوم» دەنووسێت: "زۆرینەی هۆنراوەکانمان چاو وەکوو پەنجەرەی ڕۆح وێنا دەکەن." پاشان دەچێتە سەر باسکردنی ئەزموونێکی خۆی و، باس لەوە دەکات لە ماوەی پرۆژەی دروستکردنی ئۆفیسەکەیدا لە زانکۆی «شیکاگۆ» ناچار بووە کە هەموو ڕووخساری جگە لە چاوی دابپۆشێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ویستوویەتی دەنگەژێیەکانی لە تۆز بپارێزێت، هەر زووش خوێندکارەکانی بەو ڕووخسارداپۆشینەی ڕاهاتوون و کێشەیان لەگەڵی نەبووە و، دەڵێت: "کەسایەتیم بەو ڕووداپۆشێنە بچووک نەبووەوە، هەروەها فێرخوازەکانم وایان هەست نەدەکرد کە ناتوانن من وەکوو مرۆڤ ببینن." پاشان سەرەنجام باس لەوە دەکات کە ئەگەر هەمووان مرۆڤ وەکوو بوونی خاوەن کەرامەتی یەکسان تەماشا بکەن، ئەوە هەر یەک لەو گفتوگۆیانە بۆ قەدەغەکردنی نیقاب دەبێتە جیاکاری.


 دواتریش لە کتێبەکەیدا بە ناوی «قەبووڵنەکردنی نوێی ئایینی؛ سەرکەوتن بەسەر بەربەستی سیاسەتی ترس لە سەردەمی تەنگەژەدا» ئەوە ڕوون دەکاتەوە کە سەرجەم پێشنیارەکانی قەدەغەکردنی «داپۆشراوی» کێشەیان لەگەڵ خودی داپۆشینی ڕووخسار نییە، بەڵکوو ترسە لە موسڵمانان.


پەرتووکی: ئایا ئافرەتانی موسڵمان پێویستیان بە ڕزگارکردنە؟

نووسینی: لەیلا ئەبووغەد


#ئایا_ئافرەتانی_موسڵمان_پێویستیان_بە_ڕزگارکردنە؟

#ئاستانە_Astana

#پەرتووکەکانی_ئاستانە

9/5/2024 9:12:38 PM