سیستەمی هاوسەرگیری لە هیندی کۆندا!

سیستەمی هاوسەرگیری لە هیندی کۆندا!


«یاسانامەی مانوو» هەشت جۆری هاوسەرگیری بە ڕەوا دەزانی کە لەنێویاندا هاوسەرگیری بە ڕێگەی خۆشەویستی لە نزمترین پلەی ڕەوشتیدا بوو و، هاوسەرگیری جۆری کڕین باشترین ڕێگە و شێوازی بوو. 


«وێڵ دیورانت» مەڕاسیمێکی سەیر لەم بارەیەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێت: "ئەو کەسانەی کە بە هۆی هەژاری و نەدارییەوە نەیاندەتوانی هاوسەر بۆ کچەکانیان پەیدا بکەن، واتە کاتێک نەیاندەتوانی شتوومەکی پێویست بۆ کچەکانیان تەرخان بکەن و بە مێردیان بدەن، ئەوا بە تەپڵ و مۆسیقاوە کچەکانیان دەبردە بازاڕ و خەڵکیان لەخۆیان کۆ دەکردەوە، هەر پیاوێکیش بهاتبایەتە پێشەوە و نیازی کڕینی کچەکەی هەبووایە، ئەوا چەند شوێنێکی جەستەی کچەکەیان نیشانی دەدا، ئەگەر کچەکەی بە دڵ بووایە، ئەوا کچەکەی دەکڕی و هاوسەرگیریی لەگەڵ دەکرد."


لە بەرانبەر ئەم هزر و بیرەشدا، ژنانی هیندی پیاوەکانی خۆیان بە «گەورە»، یان «ئەڕباب» بانگ دەکرد و زۆر جاریش دەیانپەرست. لە بەرانبەر ئەمەشدا پیاوان لە کاتی بۆنە و مەڕاسیمەکاندا چەند هەنگاوێک مەودایان لەگەڵ ژنەکانیان هەبوو و بە کەمی قسەیان لەگەڵ دەکردن، چونکە پێیان عەیب بوو کە پیاو لەگەڵ ژنەکەیدا پیاسە بکات و هاوشانی ژنەکەی ڕێ بکات.


پەرتووکی: «فێمینیزم، لە گوتاری چارەسەرەوە تا واقیعی کێشەساز»

نووسینی: زەکەریا ژاکاو


#فێمینیزم_لە_گوتاری_چارەسەرەوە_تا_واقیعی_کێشەساز

#ئاستانە_Astana

#پەرتووکەکانی_ئاستانە

9/5/2024 9:24:50 PM