زیندانیی هەتاهەتایی: سزای بانگەواز بۆ ئیسلام لە هیندستان

زیندانیی هەتاهەتایی: سزای بانگەواز بۆ ئیسلام لە هیندستان


دادگایەکی هیندستان بە تۆمەتی بانگەشەکردن بۆ ئایینی ئیسلام و گۆڕینی ئایین، بڕیاری زیندانیی هەتاهەتایی بۆ دوو زانا و بانگخوازی گەورەی ئیسلامی دەرکرد. ئەم دادگایە کە بانگەواز بۆ گۆڕینی ئایین بە نایاسایی دادەنێت، زیندانیی هەتاهەتایی بەسەر دوازدە کەس لە موسڵمانان و، دە ساڵ زیندانی بەسەر ئەوانی دیکەدا سەپاند.


لەنێو حوکمدراوەکاندا، دوو بانگخوازی گەورە هەن: «کەلیم سدیقی و عومەر گۆتام» عومەر کە کوڕەزای سەرۆک وەزیرانی پێشووی هیندستانە، پێشتر ناوی «شیام» بووە. پاش موسڵمانبوونی، دەستی کردووە بە بانگەوازکردن بۆ ئایینی ئیسلام. سەرەڕای ئەوەی کەسوکارەکەی دژی وەستانەوە، بەڵام ئەو سەرۆکایەتی ناوەندێکی بانگەوازی کردووە و، چەندین هیندۆس لەسەر دەستی موسڵمان بوون.


سەرچاوە:

https://ajm.news/i487fa

9/15/2024 8:16:21 PM