خۆنەویستی و خاکیبوونی سەڵاحەددین​

خۆنەویستی و خاکیبوونی سەڵاحەددین 


ڕۆژهەڵاتناسی ئینگلیزی «هامڵتۆن» لەبارەی سەڵاحەددینی ئەیوبییەوە دەڵێت: "دەستکەوتەکانی سەڵاحەددین تەنیا لە ڕێگەی پێشەوایەتیکردنی لە ئازایەتی و خاوەن بڕیارێتییەوە نەبوو، هەرچەندە ئەوانە لە سروشت و  ئاکارەکانی بوون کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت نکۆڵی لێ بکرێت، بەڵام ئەو زیاتر بوو بە خاوەن دەستکەوت لە ڕێگەی خۆنەویستی و خاکیبوونییەوە، هەروەها بەخشدەیی و بەرگریکرنی لە ئیسلام بەرانبەر دوژمنانی و ئەوانەشی لە ڕووکەشدا لەگەڵی بوون.


لەگەڵ ئەوەی کە کەسێکی خۆشباوەڕ نەبوو، بەڵام هەتا بڵێیت سادە و پاک بوو، دوژمنانی نێوخۆ و دەرەکی لە ئاستی کارەکانیدا حەیرانی بووبوون، چونکە وایان دەزانی هەمان ئەو پاڵنەرانەی ئەمان هەیانە بۆ دەسەڵات، ئەویش هەیبێت، بۆیە چاوەڕوان بوون وەک ئەوان یاریی سیاسی بکات!"


سەرچاوە:

هاملتون جب

صلاحدين الايوبي _تحرير د. يوسف ايبش


#سەڵاحەددین_لە_دیدی_ڕۆژئاوادا

#ئاستانە_Astana

9/17/2024 8:24:54 PM