وەک خانوویەکی دوو دەرگا

وەک خانوویەکی دوو دەرگا


هەر کە سەختیی ڕۆژگار و دژواریی بارودۆخ زۆرم بۆ دێنێت، بەم وتەی (أبی تمام) دڵنەوایی خۆم دەکەم و ئارام دەگرم: "پاشان ئەو ساڵانە و خەڵکەکەشی تێپەڕین ... وەک ئەوەی ئەو ساڵانە و خەڵکەکەشی خەون بووبن."


ئەمەش دووپاتکردنەوەی ئەم فەرمایشەی پەروەردگارە: {وَیَوۡمَ یَحۡشُرُهُمۡ كَأَن لَّمۡ یَلۡبَثُوۤا۟ إِلَّا سَاعَةࣰ مِّنَ ٱلنَّهَارِ یَتَعَارَفُونَ بَیۡنَهُمۡۚ} کە دەفەرمووێت: {مِّنَ ٱلنَّهَارِ} ئاماژەکردنە بە کورتیی دونیا، چونکە کاتژمێرێکی شەو لە هەست و شعووری مرۆڤدا لە کاتژمێرێکی ڕۆژ درێژترە، (بقاعی) دەڵێت: "هیچ سوودیان لەو کاتژمێرە وەرنەگرتووە جگە لەوە نەبێت کە تێیدا یەکدییان ناسیوە!" 


کەسی ژیر وەختێک تەماشای پاشەڕۆژ دەکات، دونیای لا بچووک دەبێتەوە، کاتێکیش بیر لە مردن دەکاتەوە، تەمەنی لا بچووک دەبێتەوە … لە ئەسەردا هاتووە کە پێغەمبەر نووح (علیە السلام) -کە نزیکەی هەزار ساڵ ژیاوە- پێیان وتووە: "دونیات چۆن بینی؟" لە وەڵامدا فەرموویەتی: «وەک خانوویەک کە دوو دەرگای هەبێت، لە یەکێکیانەوە چوومە ژوورەوە و لەوی دیکە هاتمە دەرەوە!»


موحەممەد وەفیق

#ئاستانە_Astana

9/23/2024 9:58:12 PM