لەنێوان هۆڵیوود و تەقینەوەی پەیجەرەکان

لەنێوان هۆڵیوود و تەقینەوەی پەیجەرەکان


لەم ماوەی دواییدا و لەو ڕووداوانەی کە ڕوویان دا؛ لە تەقاندنەوەی ئەو ئامێرانەی پەیجەر، بە جۆرێک هەندێک لە دیمەنی فیلمە خەیاڵییەکانی هۆڵیوودی نیشان داین کە باس لە سیخوڕی و باڵادەستیی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات لە بوارەکەدا.


لە ڕاستیدا هەرچەندە کە نکۆڵی لە پێشکەوتوویی هەندێک لەم هێرش و پلانە زۆر زیرەکانە ناکرێت، بەڵام لە هەمان کاتدا فێڵ و چاوبەستییەکی ناڕاستەوخۆیە و دەیەوێت ئەوەمان تێ بگەیەنێت کە "چارتان نییە و هەموو شتێک لەژێر کۆنترۆڵی خۆماندایە."


بەڵام کاتێک سەیری هەندێک نموونەی مێژوویی دەکەیت، دەبینیت کە وا نییە. هەندێک جار ئەم پلانە زۆر زیرەکانە ئەنجامی پێچەوانە دەدەن، یان هەندێک جار خودی زلهێزانی ڕۆژئاوا گۆڵی گەورە دەخۆن.


بۆ نموونە، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە یەکێتیی سۆڤیەت خەڵاتێکی جوانی یەکێتیی سۆڤیەتیان بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە بە دیواری ئۆفیسی کونسوڵدا هەڵواسی کە دواتر دەرکەوت ئامێری گوێگرتن و سیخوڕی تێدایە، بەبێ ئەوەی کەس گومان بکات و پشکنینێکی ئەم خەڵاتە جوانە بکات!


گەر دەڵێیت ئەوە ڕابردوو بووە، با شتێکی تازەت پێ بڵێم: دەزگای فڕینی فیدراڵی ئەمریکا بەم دواییە زانیویەتی کە هەندێک لە پارچەی فڕۆکەکانی «بۆینگ و ئەیرباس» کە دەبێت تیتانیۆم بێت، لە ڕاستیدا هیچ نییە جگە لە کۆپییەکی ساختە کە لە پۆڵا دروست کراوە نەک تیتانیۆم! کارگەیەکی ئیتاڵی پێی داون کە ئەویش لە کابرایەکی تورکی کڕیوە و ئەویش لە کابرایەکی هیندی و ئەویش لە دانەیەکی چینی!


ئەمانە پێمان دەڵێن کە باڵادەستیی سەرتاسەری بوونی نییە، بەڵکوو تەنیا پلانی زیرەکانەیان هەیە.


سەرچاوەکان:

https://www.cnn.com/2024/06/14/business/faa-probe-counterfeit-titanium-boeing-airbus

https://taskandpurpose.com/news/counterfeit-computer-systems-sentenced-military/


#ئاستانە_Astana

9/24/2024 10:09:05 PM