دڵخۆشین بە دڵخۆشیتان و غەمبارین بە ناڕەحەتییەکانتان

دڵخۆشین بە دڵخۆشیتان و غەمبارین بە ناڕەحەتییەکانتان


لە هەر سەردەمێکدا دوژمن بەرانبەر موسڵمانان وەستابنەوە، موسڵمانان یەکیان گرتووە و جیاوازیی مەزهەبیان نەکردووە بە بیانوو بۆ یەکڕیزی ئوممەت بەرانبەر کافران.


ئێستاکە دوژمن زۆرن و لە بەرەیەکدان بەرانبەر ڕۆڵەکانی ئیسلام، بەڵام موسڵمانان نابینان و لە لایەن عالەمانییەتەوە چاویان بە پەردەی فیرەق داپۆشراوە.


بۆیە پێویستە برا ئیماندارەکانمان بەئاگا بهێنینەوە و پێیان بڵێین: "مادام برایانی مەزهەبە جیاوازەکان لە چوارچێوەی ئیسلامدان و برای ئیمانیمانن، کەواتە حەقی برایەتییان لەسەرمانە و، خەمیان خەممانە و دڵخۆشییان دڵخۆشیمانە، شکستیان شکستمانە و بردنەوەیان بردنەوەمانە، دوژمنیان دوژمنمانە و دۆستیان دۆستمانە."


دەی ئەگەر ئەوە عەقیدەمان بێت، کام سیستەمە لە عالەمانییەت دوژمنترە و، کام فیکرە لە فیکری مۆدێرنە و ئیلحاد و قورئانی و نەیارانی ئەهلی دین -قورئان و فەرموودە- خەتەرترە بۆ فیکر و باوەڕی ئێمەی موسڵمان؟ چۆن دەکرێت ئێستا لە هەبوونی ئەم هەموو دوژمنەدا کە هەموویان ئێمە بە دوژمن دەزانن، ئێمەش سەنگەر لە یەکتری بگرینەوە؟! 


ئەگەر موسڵمانان جیاوازیی خۆیان ببین لە مەزهەبە فیقهی و فیکرییە ئیسلامییەکاندا، بەڵام کوفر هەموویان بە یەک چاو تەماشا دەکات، لای ئەو هەموو ئەمانە موسڵمانن و دوژمنی ئەون.


زەکەریا ژاکاو

#ئاستانە_Astana

9/28/2024 8:13:33 AM