بە کەوچک و چەتاڵ نان بخۆن با شارستانییەت نەفەوتێت

بە کەوچک و چەتاڵ نان بخۆن با شارستانییەت نەفەوتێت


بەم دواییانە لە سۆشیاڵمیدیا و چەند ئەکاونتێک لە بەریتانیا، هێرشێکی زۆر کرایە سەر موسڵمانان و پەنابەران لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی چەند موسڵمانێک کە لە چێشتخانەیەک دانیشتوون بە دەست نان دەخۆن.


هاوار و ناڵەی ئەمانە بۆ شارستانییەتە و، دەڵێن: "شارستانییەت تیاچوو!" تەنیا بەوەی دوو تیکە نان بە دەستت بخۆیت نەک چەتاڵ و کەوچک.


لە بەرانبەرا ئەو فەوزا کۆمەڵایەتییە و گۆڕانی ژن بۆ پیاو و، پیاو بۆ ژن و هەزاران ڕەگەزی تێکەڵ و پێکەڵ کە بڵاو بووەتەوە، هەڕەشە نییە بۆ سەر شارستانییەت، یان کوشت و بڕین و ناردنی هەزاران تەن چەک بۆ وڵاتێکی منداڵکوژ و بەکۆیلەکردنی وڵاتانی ئەفریقی و هەڵلوشینی داهات و سڕینەوەی کولتوور و شوناسیان، هەڕەشە نییە بۆ شارستانییەت.


ئا لێرەوە بۆت دەرەکەوێت چەمکی شارستانییەت لای تاکی ڕۆژئاوایی چەند ڕووکەشی و بێمانایە.


#ئاستانە_Astana

9/28/2024 9:09:11 PM