مێشێک بهێنە، گامێشێک ببەرەوە!

مێشێک بهێنە، گامێشێک ببەرەوە!


لەوە دەچێت ئێستا لە ئاڵۆزترین و چەواشەکارترین کات و سەردەمەکانی مرۆڤایەتیدا بین. سەرچاوەی سەرەکی ئەم چەواشەکارییە میدیا و جیهانگیرییە، دەستەیەک میدیای لایەنگر کە مشتێک سیاسی و سەرمایەدار ئاراستەی دەکەن. بە ئاشکرا ڕەشت لێ دەکەن بە سپی و سپییت لێ دەکەن بە ڕەش.


دیارترین توانای ئەم میدیایانە ئەوەیە شتێکی زۆر بچووکت لێ دەکەن بە کارەساتێکی گەورە و، کارەساتی گەورەشت لێ دەکەن بە باسێکی بچووکی تێپەڕ. هەندێک جار زۆر بەئاسانی گۆڕینەوەت لەگەڵ دەکەن.


دیارترین و تازەترین نموونە، باسێکی ناڕوون و نامۆی کچە ئێزیدییەکی گەڕاوەیە کە گوایە لە غـ.ـەززەوە هێنراوەتەوە. بەدەر لە ڕاست و دروستی باسەکە کە حەتمەن باسی دەکەین، پرسیارەکە ئەوەیە: ئەم میدیایانە لەم هەواڵە بە تەمای چین؟


دەیانەوێت بەم باسە چەند خوێنی بە ناحەق ڕژاو بپۆشن؟ چەند منداڵی کوژراو؟ چەند خێزانی زیندەبەچاڵکراو؟


دەیانەوێت بە وەها هەواڵێک، باسێکی گەورە کە تەواوی ویژدانی مرۆڤایەتی خستە سەر مەحەک؛ بکەنە باسێکی ناوچەیی تێپەڕ کە حەیفە من و تۆ خەمی بخۆین.


 

لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لەگەڵمان بن:

🌐 تەلەگرام  🌐 فەیسبووک  🌐 ئینیستگرام  🌐 ئێکس


#ئاستانە_Astana

10/6/2024 1:57:25 PM