خۆڕاگری و قارەمانێتی، وانەیەک لە مێژووی هۆزە ئەفریقییەکانەوە

خۆڕاگری و قارەمانێتی، وانەیەک لە مێژووی هۆزە ئەفریقییەکانەوە


لە لاپەڕە ٣٧٤، لە پەرتووکی «عالەمانییەت لە تاریکییەوە بۆ تاریکی» دەربارەی قارەمانێتیی هۆزێکی ئەفریقی داستانێکم لە «فریدریک ئەنگڵس»ـەوە گواستووەتەوە، لەو داستانەدا باسی قارەمانی و بەرخوردانی دوو هۆزی ئەفریقییە دژی داگیرکەری بەریتانی، هەرچەند لە کۆتاییدا چارەنووسیان باش نەبووە، بەڵام ئازایەتی و خۆبەدەستەوەنەدانیان بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە، دەیان و سەدان هۆز هەبوون و قڕ کران، بەپێی هەندێک ئامار ژمارەی ئەو هۆزانەی بە «هندییە سوورەکان» ناو دەبرێن و لەناو براون زیاتر بووە لە سەد ملیۆن! 


مرۆڤ زۆر جار وا هەست دەکات دانیشێت و گوێڕایەڵی داگیرکەر بێت، ئەوا داگیرکەر دەیپارێزێت، بەڵام لە ڕاستیدا هەم خۆی ڕووبەڕووی ئیبادەت دەکاتەوە، هەم کولتوور و سەقافەتەکەی. بۆیە ئەوەی لە غـ.ـەززە ڕوو دەدات پێش هەموو شت شەڕی شوناس و باوەڕ و خاکەکەیەتی، ئەگەرچی بە لەناوچوونی تاک تاکی خەڵکەکەشی کۆتایی بێت، بەڵام لە کۆتاییدا هەم ئەرکی خۆیان بەجێ هێناوە، هەم دەرسێکیان بە تەواوی جیهان وتەوە کە قوربانیدان هەتا هەتایە دەمێنێت و ئێستاش بەرهەمەکەی نەبینن دواجار بەرهەمەکەی دەبینن. 


دەقی گێڕانەوەکەی ئەنگڵس: بەم دواییانە، نموونەیەکی چاکی ئەو ئازایەتییەمان لە ئەفریقا بەدی کرد کە چەند ساڵێک لەمەوبەر لە لایەن «زولوکافێر»ـەکانەوە، هەروەها چەند مانگێک لەمەوبەر لە لایەن «نوبی»یەکانەوە، ئەمانە دوو هۆزن هێشتا پابەندن بە پەیوەندیی خێڵایەتی، ئەوەی ئەم دوو خێڵە کردیان هیچ سوپایەکی ئەورووپی دەسەڵاتی بەسەردا ناشکێت. 


ئەمانە تەنیا بە ڕم و قەڵغان خۆیان چەکدار کردبوو و هیچ چەکێکی ئاگرینییان لەدەستدا نەبوو، بەڵام توانییان لەژێر گوللـەبارانی تفەنگە پڕتاوەکانی سوپای بەریتانی کە هەموو کەسێک لە شەڕدا بە پێشڕەویان دادەنێت، ڕووبەڕوو هێرش بکەنە سەریان و چەندین جار ڕیزەکانیان تێک بشکێنن، تەنانەت سەرەڕای جیاوازیی چەک و وێڕای ئەوەی کە هیچیان لە بارەی پلانی سەربازی و مەشقکردن نەدەزانی، توانییان بۆڕیان بدەن.


جا چەند خۆڕاگر و بەتوانان، ئەوا ئینگلیزەکان بە خۆیان گەواهییان بۆ دەدەن، بەوەی بێزاری خۆیان بەرانبەر بە زولۆکافێر دەردەبڕن کە لە ٢٤ کاتژمێردا، زۆر لە ئەسپێک زیاتر و خێراتر غاریان دەدا. هەر وەک نیگارکێشێکی ئینگلیزی دەڵێت: "بچوکترین ماسولکەیان وەک پۆڵایە و دەڵێیت گوریسی ڕێسراوە و دەرپەڕیوە."


مرۆڤ و کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی پێش ئەوەی بەسەر چینی جۆراوجۆردا دابەش ببن، بەو جۆرە بوون. جا ئەگەر بەراوردێکمان لەنێوان بارودۆخی ئەوان و هیی زۆربەی هەرە زۆری خەڵکی شارستانی و هاوچەرخدا کرد، ئەوسا دەردەکەوێت چ جیاوازییەکی گەورە لەنێوان کەسێکی پرۆلیتاریا، یان جوتیارێکی سادەی ئێستا لەگەڵ ئەندامێکی سەربەستی خێڵێکدا هەیە.


پەرتووکی: «عالەمانییەت لە تاریکییەوە بۆ تاریکی»

نووسینی: ئاڤار قەرەداغی


#عالەمانییەت_لە_تاریکییەوە_بۆ_تاریکی

#ئاستانە_Astana

#پەرتووکەکانی_ئاستانە


 

10/6/2024 11:12:18 PM