ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕۆژە مەزنەکە

ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕۆژە مەزنەکە


ساڵێک تێپەڕی بەسەر ڕۆژە مەزنەکە کە تێیگەیاندین جیهاد و فیداکاری تەنیا قسەی تیۆریی ناو کتێبەکان نییە، ئەخلاقیاتی سیرەی ڕەسوول (ﷺ) و فیداکاری ئەسحاب و یاوەرانی سەرگوزەشتەیەکی تێپەڕیو نین، قورئان تەنیا بۆ خوێندنەوەی بێکردار و ماچکردن و لەبەرکردن نییە.


ساڵێک تێپەڕی بەسەر شکانی تەواوی بتە وەهمییەکان کە ساڵانێکە پێوەی گیرۆدەین، بە درۆودەلەسەی ئەو سیستەمە جیهانییەی کە مرۆڤی لە لا سەنتەرە، بەو مۆدێرن و تازەگەرییەی کە خۆی بە فریادڕەسی نەهامەتییەکانی مرۆڤ نیشان دا، ساڵێکە کەوتنی ماسکی ساختەی کۆمەڵێک بەناو موسڵمان دەبینین کە لە گۆشت و خوێنی خۆمانن.


زۆرمان دیوە و زۆری ماوە، ئیتر کاتیەتی بەرەبەیان نزیکە.

 


#ئاستانە_Astana

10/7/2024 2:03:06 PM